چیرۆکێکی کاک کۆسرەت و ئەحمەد میرە

‌ره‌وف ره‌باتی

(پەڕە گرافێک لە ڕەشنووسی یاداشتەکانم چیرۆکێکی کاک کۆسرەت و ئەحمەد میرە )
20 بیست ساڵێک پێش ئێستا ، کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی ،ئێمە لە وادەی مەوعیدەکەمان گەیشتین ، ئێرە ماڵی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ ە ، لە شەقامی سالم ( سەهۆڵەکە )گردەکەی بەرامبەر دەزگای سەردەم ، ئەو جێگایە تا ئێستاش زۆرکەس لە سلێمانی پێی دەڵێن : ماڵی محافزی کۆن ! چونکە لە زەمەنی ڕژێمی بەعس دا ، ماڵی زۆرێک لە پارێزگارەکانی سلێمانی لەو شوێن و جێگەیەدا بوون ...ستافی ئێمە بریتی بووین لە : لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ، خوالێخۆشبوو کاک حەمەنوری تۆفیق ، سەرۆکی لق بوو ، نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو ، من جێگری سەرۆکی لق بووم ، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووم ، یادی بەخێر مامۆستا مستەفا ساڵەح کەریم جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستان ، هاوڕێی سەردانەکەمان بوو ، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستان ، لقی سلێمانی ، کە
بەرەیی بوو ، ئێستاش هەر وا بەرەییە ! ئەم بەڕێزانە بوون :کاک دلێر جەلال ، نوێنەری حیزبی شیوعی کوردستان .کاک هاوڕێ حەمە ساڵەح ، نوێنەری حیزبی سۆسیالیست .مامۆستا کامەران حەسەن ، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی ،حاڵی حازر مامۆستا کامەران قائیمقامی ماوەت ە . کاک سامان حەمەکەریم ، نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی .....مەبەستی چوون و بانگهێشتەکەمان لە لایەن کاک کۆسرەت بۆ قسەو باس و گفتووگۆ بوو لە سەر باروودۆخ و کارووباری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ژیان و گوزەرانی ڕۆژنامەنوسان لقی سلێمانی ،لە گەرمەی گفتوو گۆو و وتوو وێژەکانمان دا ، کاک کۆسرەت زۆر بە نیگەرانییەوە وتی : برایان بەڕاستی ڕۆژنامە نووس هەڵگری پەیامێکی پیرۆزە ، نابێت ڕۆژنامە نووس کەسانی دووڕوو ، دەبڵ مۆراڵ ، دەمامک دار ، بێ متمانە بێت ....!بێ دەنگی و تاسانێک باڵی کێشابوو بەسەر مەجلیسەکەمان دا ،بۆ شڵەقاندنی گۆمی ئەو بێ دەنگی و ڕەووینەوەی ئەو تاسانە !من وەک جێگری بەرپرسی لق و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ، وتم : کاک کۆسرەت ئێمەش حەز بەو جۆرە مەخلووقە و بەو سرووشت و تایبەتمەنییە ناجۆرانە ناکەین لە کەسایەتی هیچ ڕۆژنامە نووسێک دا ، ئایا .. جەنابت کەسی وات بینیووە ..؟
کەسی وات ناسیووە ..؟ ئەتوانی سەمپڵێ ێکمان بدەیتێ .وتی : بەڵێ ..! دوو هەفتە یەک پێش ئێستا ، کەسێک هاتە لام
بە ناوی : ( ئەحمەد میرە ) لە گۆڤاری ( لڤین )داوای هاوکاری کرد ، پێی وتم : کاک کۆسرەت من هەڕەشەم لەسەرە ، لە گیانی خۆم دەترسم ، پێویستم بە هاوکاری یە ،پێویستم بە چەکە ، بۆ پاراستنی گیانی خۆم .کاک کۆسرەت وتی : منیش هاوکاریم کرد ، دەمانچەکەی خۆشم
بە هەدیە داپێی و پێم وت : بەوە خۆت بپارێزە ، ئێمەش ئاگامانلێت دەبێت ...کاک کۆسرەت وتی : بەڵام ، هەفتەیەک تێنەپەڕیوە بەسەر ئەوپێشوازی و پێدانی هەدیەو هاوکارییەدا ، سەیرکەن لە گۆڤاری( لڤین ) بە دنە دانی خەڵکی تر ..! راپۆرتێکی پڕ لە درۆو بوختان و چەواشەکاری لەسەر ئێمە بڵاو کردۆتەوە !! پرسی : باشە برایان ئەگەر ئەمە : دووڕوویی ، دەبڵ مۆراڵی ، سپڵەیی بێ متمانەیی ،دەمامک پۆشین نەبێت ، ئەی ئێوە ناوی چی لێ دەنێن ...؟لە ڕاستی دا بۆ ئێمە جێگای سەر سووڕمان بوو ، ئێمە سەیری یەکمان دەکردو بە جەماعی شۆک بوو بووین ...!!!بەڵام ، ئەوەی ئێستا جێگای شۆک بوونێکی ترە !دواجارو دوای ٢٠ بیست ساڵێک بەسەر چیرۆکەکەی کاک کۆسرەت و ئەحمەد میرە دا ، بارودۆخەکە وا کەوتەوە :حاڵی حازر هەمان ( ئەحمەد میرە )کراوە بە : مامۆستای زانکۆو یاریدەدەری پڕۆفیسۆر و مورشیدی خوێنکاران و پاڵەوانی سۆشیال میدیا و نووسەروو میدیاکاری ئۆپۆزسیۆن و زۆر شتی تریش ...!پەرەگرافی ئەم چیرۆکە و دەیان چیرۆکی لەو بابەتەو سەیرتریش ! لە یاداشتەکانم دا تۆمار کراوە بۆ مێژوو ، بۆ نەوەکانی ئێستاو ئایندە ، بەهیوام بە کۆتایی چاپکردنیان بەرچاوڕوونیتان زیاتربێ ..ئەوەی لەم چیرۆکەوە فێر دەبین :پرسی ئەوی تر ناسی یە ، پرسی چەواشەکاری و دەبڵ مۆراڵی و دووڕوویی و خەڵەتاندن و درۆی مرۆڤەکانی دەوروو بەرمانن ! بەڵام وەک ( ئەبراهم لینکۆڵن )دەڵێت : کەسێک یان کەسانێک ، دەتوانن بۆ کاتێک هەڵمانخەڵەتێنن یان کۆمەڵێک خەڵک بۆ هەمیشە هەڵخەڵەتێنن ، بەڵام ناتوانن :هەموو خەڵک بۆ هەمیشە هەڵخەڵەتێنن


PM:08:05:01/06/2025

ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌