نێچیرڤان بارزانی:حەلبووسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەدەدات،
کە کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا ئەرێنی بوون و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لەگەڵ حەلبووسی
لەسەر ئەوە کۆک بوون کە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان بکەنەوە.
دوو
ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی
لەگەڵ لایەنەکانی شیعە و سوننە ئەنجامداوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
دوێنێ
شەو لە ماڵی خەمیس خەنجەر، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی؛ سەرۆکی پارتی
تەقەدوم و خەمیس خەنجەر کۆبووەوە، ئەمڕۆش سەردانی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی
عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا
لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "کۆبوونەوەکانمان
لە بەغدا ئەرێنی بوون، هاوکات عەلی زەیدی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت
بەڵێنیدا کە ئەوەی لە دەستی بێت بۆ چارەسەری مووچە دەیکات.": سەبارەت
کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد حەلبووسی؛ نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ئەو دانیشتنە
بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد حەلبووسی ڕێکخرا جەختیکردەوە لەوەی، لەگەڵ
حەلبووسی کۆک بوون لەسەر ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان هەڵدەنەوە و
بانگهێشتیان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:15:05/05/2026