كورد، خاوەنی كولتووری قووڵ و رەسەنی تایبەت بە خۆیەتی، خاوەن داستان و چیرۆك و مۆزیك و گۆرانی و كەلەپوورێكی دەوڵەمەندە، كورد خاوەنی دەیان جۆر لە پۆشاك و جلوبەرگ و خشڵی تایبەت بە خۆیەتی، كورد خاوەن هزر و ئەندێشەیەكی فراوانە، خاوەنی كۆمەڵێك لە شاعیرە هەرە ناودار و بەناوبانگەكانی ئەدەبی كلاسیكی و رۆمانتیكی و ریالیزم و نوێیە، خاوەنی داستان و ئەفسانە و رۆمان و چیرۆكی بەرئاگردانە،
خاوەنی چەندین جەژن و سرووت و رێوڕەسم و بۆنەی كۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی و سروشتیە، بۆیە لە سۆنگەی ئەو راستیە تاڵانەوە، لە روانگەی ئەو مێژووەوە ئێمە لە وێپ سایتی (ئاڵا میدیا)، هاوشان لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییە رۆژنامەوانی و زانیارییانەی پێشكەش بە خوێنەرانمانی دەكەین، ماڵپەڕی (ئاڵا میدیا)مان دامەزراند،
چاومان لەوەیە ئەم ماڵپەڕە، لەڕێی بەش و بابەتە جیاوازەكانیەوە، لەگەڵ ئەو هەوڵە گرنگ و بایەخدارانەی میژوونووسان و ئەكادیمی و شارەزایانی كورد داویانە و دەیدەن، هەوڵ و هەنگاوێك بێت تا كورد ببێتەوە خاوەن مێژوو ،لەم هەنگاوەشدا چاومان لە دەست و كۆمەكی مێژوونووسان و كولتوورناسان و كەلەپوورناسان و پسپۆڕان و شارەزایان و ئەدیبان و نووسەران و هونەرزانانی كوردە، چاومان لەو رۆشنبیر و ئەكادیمییانەی كوردە كە لەم بوارە جیاوازانەدا شارەزان،
ماڵپەڕی (ئاڵا میدیا) ماڵی هەموو كورد و كوردستانی و كوردناسێكە، دەمانەوێ لە ئایندەدا ماڵپەڕی (ئاڵا میدیا) ببێتە لێڤەگەڕ و ژێدەرێكی سەرەكی بۆ كوردناسی،. لێرەوە لەم لینكە تایبەتەوە هەمووتان دەتوانن ماڵپەڕی (ئاڵا میدیا) و بابەت و بەشە جیاوازەكانی ببینن، لەئێستاشدا پەیجی تایبەتی لە سۆشیال میدیادا دامەزراندووه