بە بڕیاری دادوەر، لاهوور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا د
ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی، پرۆسەی هەشتەمین دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 لە گیراوانی لالەزار، بەپێی ماددەی 56 تایبەت بە ڕیککەوتن بۆ تاوان بەڕێوەدەچێت.
سیڤان سدیق: ئاڵامیدیا سلێمانی
بە بڕیاری دادوەر، لاهوور شێخ جەنگی بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا دراوە و پۆڵاد شێخ جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ، هەروەها ڕێبوار حامید حاجی غالی بە سزای زیندانیی سێ ساڵ سزا دراوە.
هاوکات، ڕێبوار قودرەت، دوو ساڵ و شەش مانگ، پێشەوا حەسەن و ڕێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادران و ئاراس حەمە عەلى و سەربەست مینا حەمە بە ساڵێک و شەش مانگ سزادران.
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:24:15/10/2026