عەبدولستارمەجید:پارتی بە ئاڕاستەی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان کار دەکەن
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە،
شۆخان كه‌ریم :هه‌ولێر ئاڵامیدیا
بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و.جموجۆڵی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی هەرێمی کوردستان كۆمه‌ڵی داد گه‌ری ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونه‌وه‌و بە ئامانجی لێکنزیبوونەوەی زیاتر و کردنەوەی گرێکوێرەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
له‌مباره‌یه‌وه‌عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری دوای كۆبونه‌وه‌كه بۆئاڵامیدیاهاته ئاخافتن:
ئاڵامیدیا: چۆن بوو ئێوه ده‌ستپێشخه‌ربون له په‌یوه‌ندیتان به به‌ریز فازل میرانی بۆكۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ م س پارتی؟
عەبدولستار مەجید: لەبەر ئەوەی بەهۆی ساردی پەیوەندیەکانمان ماوەیەک بوو کۆنەبوبوینەوە ئه‌گه‌رچی جەختمان لەوە کردەوە، ئامانجی سەردانەکەمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بووە.لەگەڵ ئەوەشداته‌ئكیدمان كرده‌وه پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، بەڵام ئێمە پێمان گوتن بڕیاری خۆمان ناگۆڕین و بەشداری ناکەین."
ئاڵامیدیا:ده‌كرێت روتتر باس له ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وپارتی بۆئێمه‌و خوێنه‌ران باسبكه‌ن؟
عەبدولستار مەجید: کۆبونەوەکە زیاتر بۆ ئاسایی کردنەوەو ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان بوو بە ئاڕاستەی ڕزگارکردنی ئەم دۆخی چەقبەستوی هەرێمی کوردستان
ئاڵامیدیا: جوڵه‌ی پارتی له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی داد گه‌ری بۆكاركردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نویێیه؟
عەبدولستار مەجید: ئێمە هەر زوو داوامان کردوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێتەوە و ئەوانیش لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەم بۆچونەیان بۆ دروست بوو بوو بەڵام پارتی ئێستا بە ئاڕاستەی کاراکردنی پەرلەمان کار دەکەن
ئاڵامیدیا: كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێزجه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌م دیداره‌دا باسكرا؟
عەبدولستار مەجید: دەبێ ئەو پرسیارە لەوان بکرێ،چونکە لەم کۆبونەوەی ئێمە و ئەوان نە لە دوور و نە لە نزیک باسی ئەم بابەتە نەکرا
ئاڵامیدیا:ده‌پرسین؟ به‌سته‌ڵه‌كی نێوان كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و پارتی به‌م سه‌ردانه‌تان شكێنرا؟
عەبدولستار مەجید:به‌ته‌ئكید هه‌مو سه‌ردان و گفتوگۆیه‌ك دۆخه كه ئاسایی ده‌كاته‌وه ئێمه له‌كوردستان پێكه‌وه‌ین و هیچ كات دوژمنكاری یه‌كتری نین وه‌ك كاك فازڵ فه‌رموی له‌شاخ ه‌سه‌نگه‌ری به‌رگری بۆمیله‌ته‌كه‌مان پێكه‌وه‌بوین بۆیه هه‌رده‌بێت به‌رده‌وام پێكه‌وه‌بین
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:04:42:21/05/2026