هەندێک وردە سەرنج بۆ؟؟؟؟؟؟؟

‌ره‌وف ره‌باتی

ناوەندی سلێمانی ، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ، دوێنێ دووشەممە 19/5/2025 کۆڕێکی بۆ خاتوونی بەڕێز ، مامۆستای زانکۆ ، یاریدەدەری پڕۆفیسۆر ، دکتۆرە ( نەزاکەت حسەین )
ساز دابوو ، لەهۆڵی دەزگای سەردەم لە سلێمانی ، لەژێر ناونیشانی
( زیرەکی دەستکرد و دەرهاویشتە نەرێنییە کۆمەڵایەتییەکانی ) هەرچەندە پێم باشتربوو بینووسیایە : ژیری دەستکرد ، نەک زیرەکی دەستکرد ، وە هەستی ترسی لا درووست نەبوایە
لە دەرهاویشتە نەرێنی یە کۆمەڵایەتی یە کانی ( AI )
لە ڕاستی دا ، من وەکوو خۆم ، بەداخەوە ! بەهۆی ئیلتزاماتێکی تایبەتییەوە ، نەمتوانی ئامادەی ئەو کۆڕە ببم ، بەڵام :
ئەم شەوو ، لە سۆشیال میدیا ، سەرنجم دایە چاوپێکەوتن و بیروڕاکانی دکتۆرە ، سەبارەت بە بابەتی کۆڕەکەی ....
لای خۆمەوە بە پێویستم زانی وەکوو ( بیروڕا ) یەکی جیاوازتر ، ئەم کورتە سەرنجانەم بنووسم ، سەبارەت بە بابەتی کۆڕەکەی :
بێگومان وەر چەرخان و شۆڕشە جیاوازو داهێنانە زانستییەکانی
مرۆڤایەتی ، لە شۆڕشی پیشە سازییەوە بۆ شۆڕش و داهێنانی زانستی ، ژیری دەستکرد ( AI ) پێویستە بە پێوەرە پێوانەیەکی
ئەقڵانی و مەعریفی و زانستی ئەبستکرات ( مجرد ) لە بەرچاو بگیرێت ، نابێت تەفسیرو تەئویل و تەحلیلی بۆ بکرێت لە ژێر
پاڵە پەستۆو کاریگەری باکگراوندە سیاسی و فکری و فەلسەفی و
کۆمەڵایەتییەکان دا ، دیدگای سیاسی و فکری و فەلسەفی و کۆمەڵایەتی ، بۆ دەرکەوتەو داهێنانە زانستییەکان ، کوورت
دەهێنی ، بێجگە لە فەلسەفەی زانست ، هەر دیدگاو پارادایمێکی دیکە ، لە هەڵسەنگاندن و نرخاندنی سەربەخۆیانە و بێ لایانانەو
مووجەڕەدی زانستی کەم دەکاتەوە ، ئێمە نابێت :
ترس ، شۆک ، سڵەمینەوە ، بمانگرێت بۆ ئیفرازاتی نەرێنی
کۆمەڵایەتی ئەم شۆڕشە زانستی یە ، کە من دڵنیام دوا شۆڕش و دوا داهێنانی بیرکردنەوەی نوێ و ئەقڵانی مرۆڤایەتی نابێت ، بەڵکوو هەمیشە قودرەت و توانای زانستی پێش دەکەوێت و بەردەوام دەبێت لە دەرکەوتەو داهێنانی نوێتر ، زانست بۆخۆیی
لە ناو خۆیدا هەڵگری ناوکی خارق و خێراو بەردەوامی خۆیەتی ، بۆ لەبەرچاوگرتنی مەترسیەکان ، بەشێوەیەکی سیستەماتیک و ئەقڵانی پڕۆگرام کراون و کۆنترۆڵی مەترسیەکان کراوە ..
کەواتە : ئەم سەدەو سیستەمانە ، کە وەک سیستەمی ئەلگۆریتمەکان ، وەک سەردەم و سەدەی ( ئەلگۆریزم ) و ( ئۆتۆماسیۆن ) ەکان ، وەک چەرخ و سەردەمی ( AI ) و ڕۆبۆتەکان ، وەک سیستەمی داتاو زانیاری و دیجتاڵییەکان و
تەکنیک و تەکنەلۆژیایی جەنەرەیتڤ ( GAI ) ناودێر دەکرێن ، پێمان دەڵێت :
ترس لە ئیفرازاتی داهێنانە زانستی یەکان
ترسە لە تێنەگەیشتن ..
ترسە لە قوربانی نەدان بۆ زانست ..
ئێ زانست کە شۆڕش بخوڵقێنێ
بێگومان قوربانیشی پێویستە ..
نابێ شۆک بین لە تواناو تایبەتمەندییە
خارقەکانی زانستی سەردەم ..
لەڕاستی دا ئەگەر وابین ! ئەوە
ترسە لە مقاوەمە نەکردنی کولتووروی
سوننەتی و ترادسیۆنی سواو ..
لە بەرامبەر ئاسۆی ڕوونی
داهێنان و شۆڕشە بوونیادی و
وەرچەرخانە بەردەوامەکانی زانست دا .
دواجار من ڕام وایە : لەبری سڵەمینەوەو
ترس و هەڵوێستە کردن لە بەرامبەر ئیفرازات و
( دەرهاویشتەی نەرێنی کۆمەڵایەتی ) ! ژیری دەستکرد دا ، باشترو گونجاو ترو ئەقڵانی ترە کە : نەترسین ، پێشوازی لێ بکەین وەک خۆیی ، تێی بگەین ، فێرببین ، موومارەسەی بکەین ، دواجار ئێمەش بتوانیین داهێنانی تێدا بکەین ، ئیزافەمان هەبێت بۆ دونیایی زانست و زانیاری و تەکنیک و تەکنە لۆجیای سەردەم .....


AM:08:27:20/05/2025

ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌