یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت


ئەمڕۆ 12ی9ی2025، یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستییش رایدەگەیەنێت:" دیدارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و لە کۆتایدا راسپاردەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت".

ئاڵامیدیا.....
 هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ،کە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عیراق دیدارێکی لەو جۆرە رێکدەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی ئایتۆک هەماهەنگی سەندیکای کارمەندانن بۆ رێکخستنی دیدارەکە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
لە بارەی بەرنامەی کاری دیدارەکەش، هاوژین عوسمان رایگەیاند: دیدارەکە هەشت پانێڵی سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە چوار پانێڵیان ئەمڕۆ پێشکەشدەکرێت و ئەوانی دیکەش لە رۆژی دووەمیدا پێشکەش دەکرێن، ئەمە جگە لەوەی 15 وۆرک شۆپی تێدایە، هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە کەرتی تەندروستیدا هەیە لەم دیدارەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

پەیوەست بە ئامانج لە بەستنی ئەم دیدارە، هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئەو گلەیی و کەموکورتییانە باس بکرێن کە لە کەرتی تەندروستیدا بوونیان هەیە و دواتر پێشنیار و سەرنجەکان کۆبکرێنەوە و بکرێنە پێشنیار و لە دووتوێی راسپاردەیەکدا پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن.


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:17:12/09/2025