نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
لەماوەی 10 ڕۆژدا ڕێژەیەکی بەرچاوی هاونیشتمانیان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان 7٪ـیان ماون بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
بەمەبەستی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاونیشتمانییان پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی کرا، لەماوەی ڕابردوودا 93.91٪ ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار کرد، ئەو هاونیشتمانییانەی ماون دوای کاراکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەئالاميديای راكةياند، "لە 10-11-2025 تاوەکو 20-11-2025 ئەپڵیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کرایەوە، بەو هۆیەوە نزیکەی 400 هەزار کەسی دیکە ناویان خۆیان تۆمارکردووە، ئێستا نزیکەی 294 هەزار کەس ماون خۆیان تۆماربکەن."
ڕێژەی تۆمارکردنی ناو هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان 93.31٪ ـە و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبێت:
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:00:23/11/2025