كه‌مپینی ڕه‌نجی ڕوداو : ستایشی كه‌سایه‌تی ناوچه‌ی پشده‌ر عەباس بایزی باڵووئاغا ده‌كات
(عەباس بایزی باڵووئاغا) كه‌سایه‌تی ناوچه‌ی پشده‌رله‌به‌رامبه‌ر په‌رۆشی بۆخوشك و برایانی له كوردستانی ڕۆائاوا (25)ته‌ن برنج و (10)هه‌زار$ دۆلاری گه‌یاندده كه‌مپینی ڕه‌نجی ڕوداو
نوسه‌رێكدوای ئه‌و هه‌نگاوه مرۆڤ دۆستانه‌یه‌ی عه‌باس ئاغا بۆخوشك و برایانی له كوردستانی ڕۆائاوائه‌م په‌یامه‌ی بۆئاڵامیدیا نوسی و ئێمه‌ش به ئامانته‌وه وه‌كخۆی بڵاوی ده‌كه‌نینه‌وه
نوسه‌ر یادگار شارباژێری لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆمێژوو.......
ده‌بینین بنه‌ماڵه‌ی عەباس بایزی باڵوئاغا،لە ڕوانگەی عەشایەریەوە متەکاملن و بە شەخسیەتن و زۆرمیوان دۆستن سێبه‌ری هه‌ژاران و لێقه‌وماوانن
خانەوادەی (باڵووئاغا) مێژووی ڕابردویان چەندباسی هه‌ڵوێسته جوامێرییه‌كانیان بكه‌ی هێشتا کەمە، ئه‌گه‌رچی کاک عەباس( له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت بوو، ،به‌ڵام هه‌ربه‌هه‌یبه‌ت و به‌ویقاربوو، به‌ده‌سه‌ڵات بوو ، كوردوته‌نی پاشای وڵاتی خۆی بوو ، پەیوەندیەکانی و هاوکاریەکانی بۆپێشمەرگەو ڕێکخستنه‌كوردستانییه‌كان وەک جێگەیەکی ئەمینی ناوچەكه بوو، ئه‌مه ته‌نها بۆلایه‌نێكی سیاسی دیاری كرا‌و نه‌بو ،له پارتییه‌وه بگره تا شیوعی ،ئیسلامییه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌شێكیش له‌فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی ینك و سۆسیالست گه‌واهیده‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ی نوسه‌رن ،
کاک عەباس ڕێبه‌رێكی ئه‌مین بوو بۆپێشمه‌رگه>>
چاوپۆشیكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كان و بگره زۆرجار هاوكاریكردنیان له‌سنوری ڕانیە و قەڵادزێ وپشتئاشان و دەوروربەرانە تا دە گه‌یشته ناوچەی باڵەکایەتی.، ئه‌م هه‌ڵوێساتانه‌ی عه‌باس ئاغا وایكرد كه پیاوانی موخابه‌راتی سه‌ربازی به‌عس بكه‌ونه گومانه‌وه ، تاگه یشته ئه‌وه‌ی (عه‌لی حسن مه‌جید) له شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ مسته‌شاره‌كانی كورد كۆبونه‌وه‌كه،یه‌كی ئه‌نجامدا کاک عەباس، یه‌كێك بوو له‌به‌شداربوانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی (عه‌لی حسن مه‌جید )نه‌خشه دانانی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال بوو ،كاك عه‌باس له‌وێدا پێچه‌وانه‌ی عه‌لی حسن مه‌جید ڕای خۆی ده‌بێت، هه‌ربۆیه گرتنی عه‌باس ئاغا له پێش چاوی موسته‌شاره‌كانی ئه‌و كات ،ده‌بێته سه‌ره‌تاو كۆتا هاتنی ،له‌گه‌ڵ ڕژێم ،
دوای هه‌وڵێكی زۆری دۆسته‌كانی له‌ناوده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌تایبه‌ت قائید فرقه‌یه‌كی هاوڕێی خه‌ڵكی موسڵ بوو ئه‌و به‌فریای كه‌وت ده‌رئه‌ئه‌نجام كاك عه‌باس ئاغا له‌په‌تی سێداره ڕزگار بكات،
ئيدي دوای ئه‌و ڕوداوە له‌ساڵی ١٩٨٨ عه‌باس ئاغا گەیشتنە ئەو بڕوایه‌ی کە لەگەڵ ڕژێم ژیانیان نامێنێ و ڕژێم دەیویست دەستەمۆی بکات ئیدی لە ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٨٨ بڕیاریدا بەتەواوی خۆی ڕزگار بکات ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ زیاتر له (300) خانه‌واده له‌عه‌شره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌نگه‌سه‌رو دۆڵی شه‌هیدانه‌وه خؤی گه‌یانده سنور ،سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی به‌ره‌ی كوردستانی به‌رێزه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازێكی بێ وینه‌یان لێ‌كرد ،
له كاتێكدا عه‌باس ئاغا پشتی له ڕژێمی به‌عس كرد چووه شاخ ده‌سپێكی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناوی كوردستان بوو،وه‌ك بڵێین ئیدی ورده‌ورده پێشمه‌رگه پاشكشه‌ی ده‌كرد بۆسنوره‌كان و ناوخاكی ئێران تروسكای شۆرش و جه‌ماوه‌ری كورد له‌باشوری كوردستان باڵی نائوئومێدی كێشابوو ،
كه‌سایه‌تی كاك عه‌باس له‌ووه‌خته‌داله‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران حسابی بۆ دەکرا ،دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ته‌ماشای ده‌كرا ، ئه‌گه‌رچ لەو کاتانەدا چەندین عەشیرەتی گەورە هەبوون له‌كوردستان له پاڵ حكومه‌تی به‌عس شتی گەورەشیان لە دەست دابوو بەڵام وەکو پێویست نەبوون بۆمیله‌ت وبه‌تایبه‌ت هاوكاری پێشمه‌رگه‌و شۆرش،كاك (عه‌باس ئاغا) لە ڕاپه‌ڕین به‌دوڕۆ پێش كاك مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا هاته خوار بۆناچه‌ی پشده‌رو ڕانییه ئاماده‌كاریه‌كان بۆپێشوازی له‌بارزاني سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی ئةوكات و كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا، كاك عه‌باس ڕۆڵی به‌رچاوی بینی ودوای ڕاپەڕینیش
مرۆڤی وەک کاک عەباس بۆ ئەم سەردەمە پێویستن به‌تایبه‌ت بۆ ئەم کۆمەڵگەیە،هه‌میشه نه‌ریتی كورده‌واری له‌ده‌ست نه‌داوه، سەرەڕای تەمەن و نەخۆشیەکەشی، به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت میواناندایه، ئه‌و له‌به‌رگریكردن له‌خاك ونیشتیمان خۆی و كور وبنه‌ماڵه‌وعه‌شره‌ته‌كه‌ی درێخی‌یان نه‌كرد،ته‌نانه‌ت له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ركوردستان خوێنیان به‌خشی،
هه‌میشه ده‌ستی خێر‌و به‌ره‌كه‌تی بۆلێقه‌وماوان وه‌ك تاوه‌ته‌رزه‌ی بارانه ،له‌هه‌مو كاره‌ساته‌كانی گه‌لی كورد له‌هه‌رپارچه‌یه‌ك بوبێت عه‌باس ئاغا به‌ماڵ به ڕۆح له‌پێشه‌وه بووه، كه ئه‌مه بۆته نه‌ریتی بنه‌ماڵه كه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌م نه‌ریته جوانه‌ی كردۆته وه‌سێت بۆبنه‌ماڵه‌وعه‌شيره‌ته‌كه‌ی پێیگوتون به به‌ماڵ بێت ،یان به‌خوێن ده‌بێت به‌خشنده‌بن
ئه‌م بابه‌ته 7492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:02:05:26/01/2026