زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی : پێشوازی له‌ستافی ڕێکخراوی خاکڤینی شەهیدان كرد


زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پارتی  پێشوازی له‌ستافی "ڕێکخراوی خاکڤینی شەهیدان كرد
له‌یادی 16ی 3) زاگرۆز فه‌تاح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌پیرمام  پێشوازی له‌ستافی "ڕێکخراوی خاکڤینی شەهیدان كرد كه‌ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌كۆمه‌ڵی كوڕو كچ و برای شه‌هیدانی كوردستان پێكهاتووه‌،بۆ مه‌به‌ستی زیاتر خومه‌ت كردنی خانه‌واده‌و منداڵانی شه‌هیدان دامه‌زراوه‌
ئاڵامیدیا... هه‌ولێر شۆخان كه‌ریم

له‌مباره‌یه‌وه‌(ئاراز فه‌تحوڵا) سه‌رۆكی ڕێكخراوی خاکڤینی شەهیدان ی بۆئاڵامیدیا هاته‌ ئاخافتن و گوتی:"
 ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک)، وەک ستافی "ڕێکخراوی خاکڤینی شەهیدان" بە دیداری بەڕێز کاک (زاگرۆس فەتاح)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی شاد بووین.

 مەبەست لەم دیدارەمان پتەوکردنی پردی پەیوەندی هەماهەنگیی زیاتر بوو، بۆ ئەوەی پێکەوە باشترین خزمەت پێشکەش بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکەین؛ ئەوانەی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان، ئازیزترین کەسی خۆیان کردە قوربانی.
لە بەرامبەردا، بەڕێز کاک زاگرۆس فه‌تاح ، وەک کوڕە شەهیدێکی خەمخۆربەوەفا، بەوپەڕی گەرمی  پەرۆشییەوە پێشوازی لێ کردین و ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی کە بۆ لەمەودواش، هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ پاڵپشتیی ئەم چینە سەربەرزە درێغی نەکەن.
ئێمەش وێڕای پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان بە ناوی ستافی ڕێکخراوەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانەوە، لە پەروەردگار داواکارین نموونەی ئەم جۆرە سەرکردە و دڵسۆزە بۆ گەلەکەمان هەمیشە لە زیادبووندا بێت.








ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:30:17/03/2026