د. جەمال کۆچەر:ئەگەر حکومەتی عێراق مووچە نەنێرێت تووشی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی دەبێتەوە.
دەبێت لایەنە کوردستانییەکانیش بەیەک دەنگ بڕۆنە نێو گفتوگۆیەکان، ئەگینا چوار ساڵی زۆر سەختمان دەبێت.
حکومەتی عێراق بە هۆی گرفتی نەبوونی پارەی کاشەوە تاوەکو ئێستا مووچە بخاتە سەر هەژماری بانکی فەرمانبەرانی. کاندیدێکی دەرچووی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەکات: ئەگەر حکومەت مووچە نەنێرێت تووشی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی دەبێتەوە.
ئاڵامدیا ..... ههواڵ
حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا لە هەوڵدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی خۆی و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانیش مووچەیان بەسەردا دابەش نەکراوە، تەنها بە ژمارە مووچە خراوەتە سەر هەژماری ئەو وەزارەتانە بەڵام پارە نەخراوەتە سەر هەژماری فەرمانبەران.
د. جەمال کۆچەر، کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەو باوەڕەدام عێراق مووچە نەنێرێت، خەڵک لە ناوچەکانی عێراق ناڕەزایی دەردەبڕێت. هەر بۆیە تەیف سامی دەڵێت: دەتوانین هەموو پارەیەک ڕابگرین بەڵام مووچەی فەرمانبەرانمان ڕاناگرین.
لەبارەی مووچە مانگەکانی 11 و 12 د. جەمال کۆچەر ڕایگەیاند: مانگی 12 ئەگەر ساڵی دارایش تەواو بێت، بەغدا دەتوانێت ئەو پارەیە بنێرێت.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراقەوە ئەو کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باسی لەوەکرد: دەبێت کورد وەرەقەیەکی سیاسیی هاوبەشی هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا، بەپێچەوانەوە چوار ساڵی دژوارمان دەبێت.
- "لایەنە شیعە و سوننەکان یەکیانگرتووە بەیەک هەڵوێست گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن، دەبێت لایەنە کوردستانییەکانیش بەیەک دەنگ بڕۆنە نێو گفتوگۆیەکان، ئەگینا چوار ساڵی زۆر سەختمان دەبێت."
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:43:25/11/2025