له‌سه‌رهێرشه كاني كۆرمۆر هۆشیار سیوه‌یلی،
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بۆ(ئاڵامیدیا) رایگه‌یاند:"پێشوتر هێرشی له‌و شێوه‌یه كراوه‌ته‌وه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و
كۆرمۆر، به‌ڵام ته‌وقیتی ئه‌م جاره زیاتر په‌یوه‌ندیی به پێكهێنانی حكوومه‌تی
عێراقەوە هه‌یه كه گوشارێكی زۆر هه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی
میلیشیاكانی ناو لیستی تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كە ئه‌م جاره به‌شێك نه‌بن
له حكوومه‌تی عێراق و ئاراسته‌ی ناو هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
گرووپانه به‌شدار نه‌بن له حكوومه‌تی عێراق، چونكه ئه‌مانه پێشووتر هێرشیان
كردووەتە سه‌ر كوردستان، بۆیه حكوومه‌تیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه كه ئه‌مانه به‌شێك
نه‌بن له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق. ئه‌م هێرشه په‌یامه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه
به‌و ئاراسته‌یه كار نه‌كات كه ئه‌و گرووپانه له كابینه‌ی داهاتووی عێراق وه‌لاوه
بنرێن. خاڵێكی دیكه، ئه‌م هێرشه بۆ دروستكردنی رێگرییه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا هه‌وڵی جددی بۆ ده‌درێت، هه‌وڵ ده‌درێت
پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوا بخرێت، خاڵی سێیه‌م په‌یوه‌ندیی به
كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریکاوە هه‌یە كه بڕیاره جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بێته كوردستان و خۆی كونسڵخانە گشتییەكە له هه‌ولێر بكاته‌وه."
راشیگه‌یاند:
”بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه و له چوارچێوه‌ی به‌یاننامەی
سەركۆنەكردن بێته ده‌ر، ئه‌م په‌یامه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا، له‌م رۆژانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو،
هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانەی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به ئاشكرا ئه‌و په‌یامه به ئه‌مه‌ریكا گه‌یه‌نراوه
كه ده‌بێت به‌په‌له هاوكاریی ئاسمانیی كوردستان بكرێت، تا لە هێرشی مووشه‌ك و
درۆن پارێزراو بێت و تاراده‌یه‌ك ره‌نگه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا
رێوشوێنی باشتر بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی كوردستان، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بییش به هه‌مان
شێوه، به‌ڵام ره‌نگه كه‌متر چاومان له‌وه‌بێت كه ئه‌وان له رووی كرده‌وه
هاوكارمان بن، به‌ڵام ده‌توانن فشار دروست بكه‌ن."
گوتیشی:
"به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و رووسیا ئه‌مانه گرنگن كه فشار دروست
بكه‌ن له‌سه‌ر عێراق، به‌وه‌ی رێگری بكات له‌و هێرشانه و زیانێكی زۆر به
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كه‌وتووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌ڕ‌ه‌شانه به‌جددی
وه‌رده‌گرێت."