کۆنگرەی ( یەکگرتن ) ستەیشنێکی نوێ

‌ره‌وف ره‌باتی

کۆنگرەی ( یەکگرتن ) ستەیشنێکی نوێ ، سەرەتایەکی نوێ

بۆ ئێستا و ئایندەیەکی نوێ

خەسڵەت و سیماوسرووشت وئامانج و میکانیزمی خەبات و کارکردنی بزووتنەوەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیی ومەدەنییەکانی گەلێکی ژێردەستە وخاک داگیر کراو ، هەمیشە

جیاوازییەکی بوونیادی وفراوانی هەبووە لەگەڵ ئەو کۆمەڵەوڕێکخراودەستەو فیدراسیۆنانەی لە سیستەمێکی سەقامگیرو دەوڵەتی ودامەزراوەیدا سەریان هەڵ داوەو دروستبوون ، دوو

بارودۆخ و دوو هەل و مەرج ودوو زەرفی مێژووی و بابەتی خۆیان هەبووە ، بزووتنەوەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیی و مەدەنییەکانی لەمەڕ خۆمان ، لە درووست بوونیانەوە لە وێستگە

جیاجیاکانی خەبات وتێکۆشانیان دا بەردەوام جومگەیەکی گرنگی کاراو چالاک و بەشێکی سەرەکی بوون لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ، هۆکاری وشیارکردنەوەو بەئاگایی

گەلێکی ستەم دیدە و زوڵم لێکراو بوون ، بەردەوام لە پاڵ ئەرکە

پیشەیی و جەماوەریی و دیموکراسی و مەدەنییە کانیان دا،ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکانیشیان لە ئەستۆ گرتووە ،ڕاستەو خۆ تەڤلی ڕێکخستن و ڕیزەکانی شۆڕش بوون ، بەشێک بوون لە سووتەمەنی و قووربانییەکان ، ڕێکخراوەکانی لەمەڕ خۆمان بەپێی زەرفی مێژووی و خوودی و بابەتی خۆیان ، بە دیدو تێڕوانین و جیهانبینی یەکی هزری و فەلسەفی هاوچەرخانەو پێشکەوتنخوازانەوە ، وەک قوتابخانەیەکی پەروەردەوەیی و پێگەیاندنی کادری سەرکردەو فەرماندەی جەربەزە ، ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوەو پشکی شێریان بەرکەوتووە ، لە دوای قۆناغی ڕاپەڕینی پڕشکۆی گەلەکەمانەوە ، دیسانەوە ئەم ڕێکخراوانە سەرچاوەیەکی پڕ وزەو چالاکی بەردەوام و پڕۆژەی جدی و پڕ خێروبەر کەت بوون بۆ پێگەیاندنی کادری پیشەیی و نەوعی و ئۆرگانی ، بەردەوام لە دام و دەزگاو ناوەندو دامەزراوە مەدەنی و حکومی و حیزبەکان دا . وەک سەرچاوەیەکی مرۆیی بەهادار ، کادری پڕۆفیشناڵ و ئەکادیمی و ژیرو ڕۆشنبیرو ڕوناکبیر ، لەم قوتابخانە و ڕێکخراوانە وە ، وەک سەرچاوەیەکی مرۆیی بەنرخ

بۆشاییەکی ئێجگار فراوان و پێویستیان پڕ کردۆتەوە ............ بەیانی :

پێنج شەممە ١٥ / ٥ / ٢٠٢٥ لەشاری هەولێری پایتەخت ، بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک ( مەسعود بارزانی ) کۆنگرەی ( یەکگرتن ) ی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات ، بەحوکمی ئەوەی زیاتر لە ڕوبعە قەڕنێکە ، لەگەڵ ئەم ڕێکخراوانەو ڕێکخراوەکانی دیکەدا ، لە بارودۆخ و هەل و مەرجی جیاجیادا تێکەڵی خەبات و تێکۆشانیان بووم و دەست و پەنجەم لە گەڵ نەرم کردوون ، پێم خۆشە لێرەوە ، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی یەکی گەرم

لە سکرتارییەت و لق و ناوەند و سەرجەم ئەندام و کادرە تێکۆشەرو ماندونەناسەکانیان بکەم ، هیوای سەرکەوتن بۆ

کۆنگرەی ( یەکگرتن ) دەخوازم ، بەرەو قۆناغێکی نوێی خەبات ،بە شێوازێکی سەردەمیانە،بەهزروجیهانبینی پێشکەوتنخوازی وهاوچەرخانە ، هەمیشە بەردەوامبن لە پاراستن و بوونی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان ، جەسوور تر بن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی توێژی قوتابیان و لاوانپێداگر تربن لە ئەرکە نەتەوەیی ونیشتمانی و دیموکراسییە بەدینەهاتووەکانیگەلی کوردستان...

 



PM:07:35:14/05/2025

ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌