زاگرۆس فەتاح ئاغا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:سەردانی ئەو شوێنەی كردكە باوكي لەداستانێكداتێیدا شەهید بوو
زاگرۆس فەتاح (شیوه‌ڕه‌ش)بۆمن شوێنێكی ئاسایی نیە، شوێنێكە هەم شانازیی پێ بەخشیوم، هەم خەم هەم ئازار)
ئاڵامیدیا...
زاگرۆز فه‌تاح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و سفته‌ی ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تیان له‌مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و دارایي)ە له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی د.ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسی بەشی وەبەرهێنان و پرۆژەکان و هەڤاڵ عەلی عەونی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی؛ سەردانێكی مەیدانیان بۆ سنووری چۆمان و حاجی ئومەران ئەنجامدا: له سنوری حاجی ئۆمه‌ران،دیتنی هه‌ڤاڵانیان له‌به‌رپرسی لق و ناوچه وئۆرگانه‌كانی پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره،دواتر بەیاوەری هەڤاڵان شوان محمد تەها بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان و ئەحمەد بارزان قایمقامی چۆمان، سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی پشتیوانی یەكیان كرد و لە لایەن فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەییەکە؛ پێشوازی كران، پاشان بەیەکەوە سەردانی چەند شوێن و بارەگایەكی گرنگی سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولیان كرد ، كەئەم شوێنانە لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی میللەتی ئێمەدا گرنگی و بایەخی زۆریان هەیە ، ئەو شوێنانەی وه‌ك :
- (ئەو خانووەی كە جەنابی بارزانی نەمر تێیدا ژیاوە.)
- بارەگای جەنابی بارزانی ، ئەو شوێنەی كە ساڵی (١٩٧١) دەزگای موخابەراتی عێراق لە هەوڵێكی تیرۆریستی‌دا چەند مامۆستایەکی ئاینییان تێدا تەقاندەوە بە ئامانجی تیرۆركردنی بارزانی نەمر.
- ئەو شوێنەی كە بارەگای تایبەتی شەهیدی سەركردە كاك ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لێبو.
- ئەو شوێنەی كە نانەوا خانەی شۆڕش بوو.
زاگررۆز فه‌تاح له‌نێوه‌ندی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا سەردانی (شیوەڕەش)ی كرد ،ده‌كه‌وێته حاجی ئومەران ، ئەو شوێنەی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، شەهید (فەتاح ئاغا )ي یاوكی لەساڵی ١٩٨٠ دا لە داستانێكدا بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە ڕژێمی بەعس تێیدا شەهید بوو.(شیوه‌ڕه‌ش) ئه‌وجێگایه‌ی خۆی گوته‌نی ،بۆئه‌و شوێنێكی ئاسایی نیە به‌ڵكوو شوێنێكە هەم شانازیی پێ بەخشیوە، هەم خەم هەم ئازار)
وه‌كخۆی ئاماژه‌ی پێدا:ئەگەر بیر و باوەڕی کوردایەتی و ئازادیخوازی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەبوایە، هیچ هێزێک نەبو لە زێدی خۆی دوری بخاتەوە و بگاتە ئەو شوێنە شه‌هید فه‌تاح ئاغا له‌دایكبووی گوندی نۆڕك سه‌ربه‌سیویلی سه‌ركه‌ش له سنوری پارێزگای سلێمانی دوورەدەستە و لەوێ گیانی خۆی ببەخشێتە کوردستان، ئاخر هێز و سیحری کوردایەتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی لەوەدایە کە وا لە هەموو کوردێکی بەئەمەک و ئازادیخواز دەکات هەموو بستێکی ئەم کوردستانە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە باکورەوە بۆ باشوور بە خاکی خۆی و زێدی پیرۆزی خۆی بزانێت.
هیوادارم هەمو كوردێكی ئازادیخواز جا هەڵگر و شوێنكەوتەی هەر بیروباوەڕو ڕەوتێكی حیزبی و سیاسیە، هەموو هەڤاڵێكی پارتی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، ئەو گەنج و لاو و قوتابی و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەرانەی گرنگی بە مێژووی شۆڕشەكانی كورد و خەباتی ئازادیخوانەی دەدەن، گرنگە سەردانی ئەم شوێنانە بكەن، تا لە نزیكەوە شوێن و شوێنەواری گەورەترین شۆڕشی سەدەی ٢٠ـی كوردستان و شۆڕشگێڕان و تێكۆشەرانی ببینن و بزانن لە كوێ و چۆن ڕابەرایەتی شۆڕشێكی گەورەی سەرتاسەری كراوە.
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:53:11/06/2026