چنار سەعد عەبدوڵڵا:ئەگەر لەگەڵ یەکێتی نەگەینە ڕێککەوتن، ئەوا دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەکی کراوە لەبەردەم پارتیدا
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پارتی لەگەڵ ئەوەیە بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت
شوخان كهریم: ههولێر
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک ساڵ و حەوت مانگ بەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هێشتا کایەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانیی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان جەمسەرە سەرەکییەکاندا گیری خواردووە.
لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ چڕ بوونەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بژاردە قورسەکان دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
: چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، داواکارییەکان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت پێویستە لەنێو ژووری گفتوگۆکاندا دەخرێنە ڕوو، نەک لە ڕێگەی میدیاکانەوە.
٠ ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە هەوڵ بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی فەرمی دەستنیشان نەکراوە.
٠ لە ناوەڕاستی ئەم چەقبەستووییە سیاسییەدا، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی وەک نەخشەڕێگایەک دەردەکەوێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان و خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی حیزبییەوە.
٠ ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر لەگەڵ یەکێتی نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەکی کراوە لەبەردەم پارتیدا دەمێنێتەوە و ئامادەکاریی تەواویشیان بۆ ئەو ئەگەرە هەیە.
ئهم بابهته 3860
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:00:04/06/2026