بازرگانێكی سلێمانی له‌شاری وان په‌یامی بۆئاڵامیدیا نارد
شەممە ٢٠٢٦/٦/٦ وەفدێکی بازرگانی لە شاری سلێمانیەوە بە بەشداری احمد على جێگری پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری جەنابی پارێزگار و شێخ مصطفى عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەرپرسی کارگە پیشەسازیەکانی سلێمانی و شێخ عطا محمد سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەسەرپەرشتی بەڕێز حسن رحیم سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسریاد لقی عراق و کۆمەڵێک بازرگان لە چەندین بواری جۆراوجۆردا بەڕێکەوتن بۆ وڵاتی تورکیا :
له‌ڕیزبه‌ندی سه‌ردانیكه‌رانی بازرگانانی كوردستان به شێك بوون له‌م سه‌ردانه ،(شێخ فه‌ره‌یدون شێخ عه‌لی باسنێی) یه‌كێك له كه‌سایه‌تی و بازرگانی بواری خوارده‌مه‌نی وشكه له شاری سلێمانی ،هه‌ربۆیه به‌گه‌یشتنیانله نزیكه‌وه په‌یامی بۆ(ئاڵامیدیا )گه‌یاند و گوتی: ئه‌م جۆره سه‌ردانیكردنانه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وپارێزگاره‌كانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی, بۆئێمه دڵخۆشكه‌ربووكه‌لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی بازرگانی ئاسریاد و ژوری بازرگانی (وان) بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی نانی بەیانی لە شاری وان و هەروەها کۆڕبەندێکی ئابوری به‌شداربووین،کە لە ژوری بازرگانی وان بەڕێوەدەچێت .
گوتیشی:وەفدەکە دوڕۆژ دەمێنێتەوە لە شاری (وان) ، ڕێکخراوی ئاسریادساڵانە هەڵدەستن بە ڕێکخستنی ئەو سفرە و لە چەندین شار‌و شوێنی جیاوازەوە خەڵکی لەسەر خوانی بەیانی کۆدەکەنەوە .
هەروەها هیوامان خواست ئەمساڵ سفرەی ئاشتی بێت بۆ هەمو ناوچەکە.
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:11:51:07/06/2026