زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته شاری كه‌ركوك
ئاڵامیدیا :كه‌ركوك
بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەهەڵمەتی بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی گه‌یشته شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هیوا احمد مسته‌فا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان و کارگێڕانی ڕێکخستن، هەڵبژاردن ، دارایی وبەرپرسی لقەکانی (١٩، ٣، ٢٢ ، ٢٥ ) پێشوازی گه‌رمی لێكرا،مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه سه‌رخستنی لیستی (275)ی پارتی بووله شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری
زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی ،گوتیشی:" کار دەکەین لەپێناو گەڕاندنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەڕێی جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠)ی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدڕاڵ و میکانیزمەکانی ( ئاساییکردنەوە،سەرژمێری،ڕاپرسی ) و کۆتاییهێنان بەڕەوشی خراپی ئەو ناوچانە و قەرەبووکردنەوەی خەڵکەکەیان.
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:08:23:18/10/2025