ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٢ ، بە سەرپەرشتی سەرۆک مسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لقەکان و کادیرانی پێشکەوتووی پارتیمان و کاندیدەکانی لیستی ( ٢٧٥ ) ی پارتی،لە هۆڵی شەهید سعد عبداللە، ڕێوڕەسمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی (٢٧٥)ی پارتیمان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی دەستیپێکرد. پارتیمان باوەڕی وایە کە تەنیا ، پابەندبوونی هەمووان بە دەستووری هەمیشەیی عێراق و یەکێتی ئارەزومەندانەی خەڵک، خاک و سەروەری وڵات دەپارێزێت، پارتیمان جەخت لەسەر دەوڵەتێکی فیدڕاڵی و سیستەمێکی ڕاستەقینەی دیموکراسی و جێبەجێ کردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق و پرەنسیبی هاوبەشی دەکاتەوە. لەسایەی ڕێنوێنییەکانی سەرۆک بارزانی و هەوڵ و ماندووبونی جەماوەری تێکۆشەری پارتیمان ئەمجارەش پارتیمان سەرکەوتنی مێژوویی تۆمار دەکات.