(یه‌كه‌ی 70 و 80) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ردوو هه‌ژماره‌كه ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،
پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه چووه‌ته ناو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له بڕیارێكدا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاتووه، یه‌كه‌ی ژمێریاریی (یه‌كه‌ی 70 و 80) له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ردوو هه‌ژماره‌كه ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌م شێوه‌یه له وه‌زاره‌ت یه‌ك هه‌ژماری پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه خێرا ببێت.
له‌مباره‌وه، لیوا عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌رمانی كردووه پەلە بكه‌ن له پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه، ئێستا فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك ئاماده‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری دووش كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا راگه‌یاندنی كۆتایی بڵاو بكەینەوە كه هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی بكه‌ونه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:11:54:18/09/2025