لە زاوێتە (هه‌زارو سه‌د لاو) به‌شداری سمیناری زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون


بە ئامادەبوونی ، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئامینە زکری دکتۆر نوزاد عه‌بدوڵڵا بەرپرسی لقی ١ی پارتی دیموكراتی كوردستان، خێوەتگەی ١١ی ئەیلوولی لە زاوێتە به‌سه‌ركرده‌وه‌.
بەبۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ(١١٠٠)  گەنج ولاوی پارتی  لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١به‌شداربوون
ئاڵامیدیا.....
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سمینارێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵی نەوە جیاوازەکان لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی بوارە جیاجیاکاندا) پێشکەش بە ئامادەبووانی خێوەتگەکە کرد کە بە بۆنەی ساڵیادی ٦٤ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی نه‌مرساز کرابوو.
له‌ به‌شێكی سمیناره‌که‌دا كه‌بۆ گه‌نجان و لاوانی به‌شداربووی خێوەتگەکە ڕێكخرابوو زاگرۆس فەتاح گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان  بە بایەخ و هیوایەکی زۆرەوە لە لاوانی کوردستان دەڕوانێت و لە گشت بوارەکانی ژیان و کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان گرینگییەکی تایبەت بە ڕۆڵ و ئاوات و ئامانجەکانی نەوەکان دەدات و کار بۆ فەراهەم کردن و گەشە سەندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پێشکەوتن و دەستەبەر کردنی زەمینەی زیاتر و لەبارتر بۆ ئەفراندن و داهێنان و گەیشتن بە ئاوات و ئارەزووەکانیان لە گشت بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیری، لە ناو حزب و حکوومەت دەدات.
















ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:36:13/09/2025