لەمبارەیەوە ، نووسه‌ر و ئاماده‌كاری کتێبەكە، شۆرش ئیسماعیل لێدوانێكیدا بۆ (ئاڵامیدیا) گوتی: " ئەم کتێبە دڵۆپێکە لە دەریای گیانی بەرگری و فیداکاری و کۆڵنەدانی ئێمە و دەیان هەزار تێکۆشەرو فیداکاری گەلەکەم؛ لە هەمان کاتیش‌دا مشتێکە لە خەرواری داگیرکاری بەعس و چەوساندنەوەی نەتەوەکەم و سڕینەوەی نیشتمانەکە، پێوەند بە ناوەڕۆكی كتێبەكەكەش روونی كردەوە: " كه ده‌سپێكی مێرمنداڵی ده‌ست پێده‌كات تا وه‌كو ساڵی(1985) له‌كه‌مێك سه‌رگوزشته و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یه، كه خۆم تێیدا چ وه‌ك كاره‌كته‌ری سیاسی و سه‌ربازی به‌شداری ڕاسته‌خۆوم هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانی دبه ڕژێمی ئه‌وسا، ئه‌وه‌ی دیكەی باس له شۆڕشی گه‌لی كورد و خۆڕاگریی گه‌لێكی بەشمه‌ینه‌ت ده‌كات. سەبارەت بە تیراژی كتێبەكەیان، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: "ناوەڕۆك و پێكهاتەی ، ئەم كتێبە ( 761)لاپەڕە له‌خۆ ده‌گرێت، تیراژ (2500)نه‌خشه‌سازی سیروان ، چاپ چاپخانه‌ی كارۆ وێڕای چه‌ندان وێنه‌ی مێژوویی گرنگ وه‌ك باسكرا داهاتی کتێبەکە پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت.
كتێبی بیره‌وه‌ری(وه‌رزه‌كانی به‌ره‌نگاری)خویندنه‌وه‌یه‌كی كورت
زۆرن ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌پێناو ئازادی مرۆڤایه‌تیدا خه‌ڵتانی خوێن بون ،له‌پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌ی
(شۆڕش ئیسماعیل)،ناسراو به‌شۆڕشی سه‌رتیپ ئه‌وسه‌ره‌تا وه‌ك لاوێكی ده‌ركه‌وتو له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول به‌شدارده‌بێت له‌دوای تێكچونی گفتوگۆی نێوان ڕژێمی به‌عس و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌شۆرشی ئه‌یلول ، زۆرێك له‌لاوه‌كانی ڕوده‌كه‌نه شاخ ،له‌م به‌شه‌دا شۆرش ئیسماعیل به‌شێكی سه‌روه‌ریه‌كانی به‌رده‌كه‌وێت
ده‌ستپێك.....
نوسه‌ر به‌بیره‌وه‌ریه تاڵه‌كان ده‌ست پێده‌كات كه‌به‌هیچ جۆرێك یه‌خه‌ی خانه‌واده‌ی شۆڕش ئیسماعیل به‌رنادات ،
شه‌هید بونی باوكێك كه‌تا هه‌نوكه‌گۆڕێك نییه ببێته ساڕێژبونی برینی (شۆڕش ئیسماعیل)هه‌ناسه‌رساردی دایكێك بۆمنداڵه‌كانی به‌شێكی تراژدیای ئه‌م چیرۆكه‌یه ، وه‌به‌شێكی دیكه شه‌هید بونی كاكه محمه‌دی برای جوانه‌مه‌رگ كه‌دوربوو له‌سیاسه‌ت و خه‌باتی چه‌كداری،ئه‌و سه‌رقاڵ بوو به پارویه‌ك نانی ڕۆژانه ، له ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كانی شۆڕشی سه‌رتیپ ئه‌من و چه‌كدارانی ته‌واری له‌شاری سلێمانی توشی داڕوخان ده‌كات هه‌ربۆیه به‌داخه‌وه له‌ناوشاری سلێمانی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی شار كاكه محمه‌دده‌سگیرده‌كرێت و گوله بارانی ده‌كه‌ن
نوسه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه وه‌ك سیمبولێكی سه‌ربازێكی وون له‌ناخی خاك‌و نیشتمانێكی به‌شخوراو چاوی به دونیاكه‌وتوه ، گه‌نجێك بووه ده‌ستاڕی ڕۆژگارو هه‌ژاری هاڕیویه‌تی، ئه‌وله‌خه‌می هه‌مواندا ژیاوه
له‌گه‌ڵ دەستپێکی شۆڕشی نوێی ، بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕا، ببێته‌وه به‌پێشمه‌رگه
هه‌ربۆیه له‌ساڵی (1976) دیسانه‌وه شاخه‌و شاخ ته‌یده‌كات ده‌بێت به‌پێشمه‌رگه،دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر توند‌و تۆڵ دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌و شانه ڕێكخستنه‌كانی ناوشاردا،لە ئێستادا پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
،گرنگه تاك به‌تاكی كورد ئه‌م بیره‌وه‌ریه بخوێنێته‌وه ،