د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق
د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق ئاشكرای دەكات
كە گفتوگۆیەكی فراوان لەگەڵ بارزانی كردووە و
بارزانی لە فەڕەنساوە بە دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ماڵی كورد لە فەڕەنساوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان
بە بانگهێشتێكی فەرمیی حكومەتی فەڕەنسا، ئێستا سەرۆك بارزانی بە سەردانێك لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسایە و
ئەمڕۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناونانی شەقامێك بە ناوی پێشمەرگە لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' لە شاری پاریس كرد،
عادل باخەوان سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق ئاشكرای دەكات
كە لەم ڕۆژانە زیاتر لە كاتژمێرێك لەگەڵ بارزانی گفتوگۆی كردووە و بارزانی بە دەستپێشخەرییەكی گرنگ
بۆ یەكخستنی ماڵی كورد دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
د. عادل باخەوان، ڕاگەیاند: زیاتر لە كاتژمێرێك لەگەڵ بارزانی گفتوگۆمان كردووە، كەس هێندەی ، هۆشیار نییە بەو دۆخە نالەبارەی كە
ئێستا هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، بۆیە خۆی وا دەبینێت كە لەبەردەم بەرپرسیاریێتییەكی ئەخڵاقی و مێژوویدایە،
بۆیە هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە سەرۆك پارتی دیموكراتی كوردستان بارزانی بە دەستپێشخەرییەكەوە دەگەڕێتەوە
بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ماڵی لێكترازاوی كورد یەكبخاتەوە.
- ئەو دەستپێشخەرییەی بارزانی پێویستی بە هاوكاریی هەمووانەپێش هەمووان پارتی دیموكراتی كوردستان
و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری بكات، ئینجا حیزبەكانی دیكە و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.
یەكخستنەوەی ماڵی كورد لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگترە، چونكە هەلومەرجی پێكهێنانەكە ئامادە دەكات،
كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو لایەك هاوكاری ئەم دەستپێشخەرییە بن بۆ ئەوەی ماڵی كوردی یەكبخرێتەوە و هەلومەرجێكی
بابەتی دروست بكرێت بۆ ئەوەی كە كابینەی 10ی حكومەت بەشێوەیەكی تەندروستانە پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی
لەگەڵ پێشهاتە سەختەكان مامەڵە بكەین.
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:05/09/2025