ڕاگهیهندكارێكی عێراقیی وخزمەتگوزاری نهخۆشخانهی شار
لە بەرنامەی گفتوگۆی دەسەڵاتدا کە لە کەناڵی ئاسمانی سامەرا پێشکەشدەکرێت، نەسیر عەوام پێشکەشکاری بەرنامەکە باسی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کرد، کە لە هەرێم سەرباری دواکەوتنی مووچە، لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشدەکرێت.
ئالآميديا www.alamedia.info
نەسیر عەوام دەڵێت:" یەکێک لە خزمەکانم قاچی بەهۆی رووداوێکەوە ئازاری پێگەیشتبوو، ئێمەش رەوانەی نەخۆشخانەی شارمان کرد لە سلێمانی، هەر لە دەرگای چوونە ژوورەوەوە مامەڵەیەکی جوان و بەڕێزانەیان لەگەڵ کردین، بەشێوەیەک رێگایان پێداین تا بەردەم دەرگای بەشی فریاکەوتن ئۆتۆمبێل بەرینە ژوورەوە، دواتر خۆیان نەخۆشەکەیان بردە ژوورەوە بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ".
دەشڵێت:" تەواوی پشکنینە پزیشکییەکان و سۆنەر و چارەسەری پزیشکی لە ماوەی 45 دەقیقەدا تەواو بوون و کۆی نرخەکەشی تەنها نۆ هەزار دینار بوو".
پێشکەشکارەکە راشیدەگەیەنێت:" ئەمە لە کاتێکدا پزیشک و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بیر بکەرەوە ئەگەر فەرمانبەرانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بۆ ماوەی سێ مانگ نەخێر تەنها یەک مانگ مووچە وەرنەگرن، دەتوانن بەهەمان شێوە خزمەتگوزاری پێشکەشبکەن؟".
نەخۆشخانەی شار ناسراو بە نەخۆشخانە 400 قەرەوێلەییەکە، یەکێکە لە گەورەترین و فراوانترین نەخۆشانەکانی شاری سلێمانی و لە ڕوی پسپۆڕییەوە بە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتی دادەنرێت، لە ساڵی 2003 بەردی بناغەی دانراوە و دەستکراوە بە دروست کردنی.
سەرەڕای ئەوەی تەواوبونی ئەم نەخۆشخانەیە ماوەیەکی زۆری خایاند، دواجار لە ڕێکەوتی 28ی 5ی 2013 پڕۆژەکە تەواوکراوە و لە ڕێکەوتی 1ی 1ی 2014 بەشێوەیەکی فەرمی لە نەخۆشخانەکەدا دەستکراوە بە کارکردن.
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی شار، لە ئێستادا نەخۆشخانەکە زیاتر لە هەزار و 400 کارمەند لە خۆدەگرێت.
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:24:26/08/2025