ئەمریکا پابەندە بە گەشەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە بۆ دڵنیاییدان


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند :'' کۆلۆنێل پۆنگپات پایلویک لە ئۆفیسی هاریکاریی بواری ئاساییش لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی لۆجیستیی دهۆک عەمید ئەیاد کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە.

باسی لەوەشکردووە :'' ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە گەشەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە بۆ دڵنیاییدان لە شکستی یەکجارەکی پاشماوەکانی دا.عش. 

هەروەها دڵنیایی دەدات و دەڵێت:'' تیمەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی کۆگاکانی ناوەندی لۆجیستیی دهۆک دەکەن و پشتیوانیان و خولی ڕاهێنان دەڕەخسێنن بۆ پێشمەرگەی ناوەندە لۆجیستیەکان و لیوا پاسەوانیە هەرێمیەکان. 

ئەوەشی خستۆتەروو :'' پاڵپشتیی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگە دڵنیاییدانە لە عێراقێکی سەقامگیر و ئازاد بۆ گشت هاووڵاتیانی عێراق.




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:57:29/08/2025