پێش ئه‌وه‌ی بیرله‌سه‌ركه‌وتنی خۆم بكه‌مه‌وه داوا له‌ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی (275) ی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەختیار هجران محمد له‌دایكبووی گه‌رمیانی گڕو كڵپه یه ،هه‌ڵگری بروانامه‌ی دبلوم له‌كارگێری كار له‌ماوه‌ی(34)ساڵی ڕابوردوو له‌بواری سه‌ربازی وسیاسی خزمه‌تی كردووه له‌پاڵ ئه‌و ئه‌زمون و دورو درێژه خۆی به‌ربژێر كردووه له‌سه‌رلیستی(275) به‌ژماره(11)له‌بازنه‌ی سلێمانی، هه‌میشه بەکوریَکی خاکی و خاوەن بەڵین ناسراوە.، فه‌رمانده‌یه‌كی بوێر بووه له پاراستنی خاكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش ،ئه‌و هەمیشە لە ناو خەڵک و لەخزمەتی خەڵکدا بوو. ) ، بێجگە لە زمانی دایک زمانەکانی عەرەبی ،تورکمان بەباشی دەزانێت
لە ساڵی 1992 ئەفسەر بوو لە سوپای یەكگرتوی کوردستان،له‌بواری سیاسی‌دا ئەندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، لە دیدارێکی بۆ (ئاڵامیدیا) باس لە کاندیدبوونی خۆی دەکات ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر متمانه‌ی جه‌ماوه‌رم به‌ده‌ستهێنا پێشمه‌رگه ئاسا لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان به‌رگیركارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بم
شۆخان كه‌ریم :ئاڵامیدیا
بەختیار هجران محمد کاندیدی ژمارە ( 11 )
لیستی 275 ی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە بازنەی ( سلێمانی گەرمیان هەڵه‌بجە ڕاپەڕین چەمچەماڵ
(ئاڵامیدیا): خۆ پاڵاوتنت لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چۆن بوو؟
به‌ختیارهجران: من کادرو پێشمەرگەی پارتیم .پارتی حزبێکی نێشتیمانی نەتەوەییە پارتی دەتوانیت خزمەت بکات . پارتی ئامرازە ئامانجمان کوردستان. بۆیە دەتوانین لە ناو پارتیدا ئامانجەکانمان لەپیناو کوردستاندا بپێکین .
(ئاڵامیدیا): پەیوەندیکردنی ئێوه لەگەڵ دەنگدەران چۆنه وچی پڕۆژەیەکتان هەیە بۆیان؟
به‌ختیارهجران: ئیمە وەکو کادری پارتی هەميشە لە ناو جه‌ماوه‌رولە خزمەت خەڵکدا بوینە بەدەم کێشەو گرفەتاکنیان چوین ،لە خۆشی و نا خۆشیان بە ژداربوین . ئێمه په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی بارزانی نه‌مرین ،وه باگراوه‌ندێكی عه‌شایریمان هه‌یه نه‌كبڵێین ئێستا به‌نده كاندید ه بگره هه‌موكات دیدار‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌م هه‌بووه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه ، ئه‌مه به‌شێكی به‌شه‌كه‌ی دیكه پرۆژەی ئیمە لە چوار چیَوەی لیستی ٢٧٥ پارتیمان زۆر خاڵی تیدایە کە ئیمە دا کۆکی بکه‌ین لە مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌رو هه‌مویان بۆخاكی كوردستان ، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره پشتیوانبێت به‌ههیمه‌تی جه‌ماوه‌ره سه‌ربڵنده‌كه‌ی پارتیمان له بازنه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم له‌كه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانم شه‌ڕی كورد بوون ده‌كه‌م له‌ناودڵی نه‌یارانی كورد
(ئاڵامیدیا): گرنگ بوونی ده‌نگی هاوڵاتیان بۆپارتی و لیسته‌كه‌ی چییه ؟
به‌ختیارهجران: پارتی را بردوو خەباتی کردووە ،پارتی بە ئاوەدانی ناسراوە پارتی بە ئاسایش ئارامی ناسراوا پارتی خاوەن بەڵینەکانیه‌تی ، پارتی داکۆکیكاری مافی گەلی کوردستانە.له‌هه‌موی گرنگتر سه‌رۆك بارزانی و پارته‌كه‌مان خاوه‌ن بریاری ڕیفراندۆمه بۆیە بە شانازیەوە داوا دەکەین متمانە بە پارتی ببه‌خشن .
(ئاڵامیدیا):پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەک هێزی سەرەکیی پارێزەری قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی ناسراوە.له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنتان ئێوە وەک نوێنەری پارتی لە بەغدا، پلانتان چی دەبێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی کە بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لەلایەن نەیارانی كوردەوە دەدرێن؟
به‌ختیارهجران: لە چوار چیوەی یاسا دەستوردا ئامادەین بۆ هەموو دانوستانیک وە هەر خاڵیک لە دەرەوەی دەستور بیَت ئیمە ناچینە ژیر باری پابەند نابین، پلانی ئیَمە یەکگرتنی فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموومان کاریگەری زیاتر دروست بکەین، ناکۆکیمان لە کوردستاندا نەبیتە رەنگ دانەوەی لە عیَراق، گەلی کورد ده‌بێت هەموو مافەکاني پاریزرواوبێت ئەوەی بەدست نەهاتوو دەتوانین بە دەستی بهيَنين.
(ئاڵامیدیا): پەیامی ئێوە بۆده‌نگده‌رانی گه‌رمیان سلێمانی هه‌ڵه‌بجه ڕاپه‌رین شارباژێر شاره‌زور ضيية ؟
به‌ختیارهجران: پێش ئه‌وه‌ی بیرله‌سه‌ركه‌وتنی خۆم بكه‌مه‌وه داوا له‌ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ به‌لیستی
(275) ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئیداره‌كانی داوا دەکەم پارتی تاقی بکەنەوە تا خزمتان بکات وه نا ئومێدتان ناکات .ئیمە وەک پارتی بە روویه‌کی گەشەوە بەو پەری بروا بە خۆ بونەوە دەچین داوا هاوڵاتیان دەکەین دەنگمان بدەنی ئه‌گه‌رپارتی لە را بردوودا شوناسی شۆرشی ئەیلول شۆرشی گولانی كردبێته شانازی و ده‌سكه‌وت بۆمیله‌ته‌كه‌مان ،ئه‌وا ئیستا شانازی بە شۆرشیَکی ترده‌كه‌ین ئەویش شۆرشی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانییە له‌كابینه‌ی نۆیه‌م بۆیه بۆهەموان رون بۆتەوە ئه‌گه‌ر پارتی بە هیَز بیَت کوردستان بە هیز دەبیَت پارتی بە هیز بیَت کوردستان ئاوەدان تر ده‌بێت
پشتیوان بە خوا ئەگەر دەرچووین و متمانەی خەڵکی شاری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بەدەست بێنین، بێگومان بۆ بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەکان، پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیان له‌سه‌رده‌ست ده‌بم وه‌ك سه‌رده‌می گیان فیداكاری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی دژبه‌داعش بۆیه داواكارم ژماره (11) له‌بیرنه‌كه‌ن چونكه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆگه‌لی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی بارزانی نه‌مر به‌یانی (11)ی ئازاری ساڵی 1970 بوو، بۆیه داواده‌كه‌م لیستی 275 و ژماره (11) له‌بیرنه‌كه‌ن
(ئاڵامیدیا): پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت کە پارتی هێزی یەکەمیەتی، تا چەند سەربەرزی کردوون بۆ کۆکردنەوەی دەنگ؟
به‌ختیارهجران: دەتوانین بڵێین ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی، ئەنجام دراون، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پتەوکردنی پێگەی حزبدا هەبووە. ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە بووە وەک کارەبای ٢٤ کاتژمێری، ئاو، ڕێگاوبان و ژێرخانی پیشەسازی و کشتوکاڵی، بەڵکوو لە ڕێگەی گەیشتن بە ئاستێکی بەرچاو لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیكەی عێراق.ڕێژەی دەنگدان بۆ پارتی لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و شارەکانی دیكەیش زیادی کردووە،، چونکە هاووڵاتییان کاریگەریی گەشەسەندن و خزمەتگوزارییەکان دەبینن و هەست بە شانازی دەکەن پارتی سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی (خزمەتگوزاری) بۆیە بەدڵنیاییەوە دەڵێین پارتی هێزی یەکەمە
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:04:23:15/10/2025