بەتۆمەتی نەدانی باج داوای داخستنی چاڤی لاند كراوە
بەتۆمەتی نەدانی باج، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماركردووە و داوای داخستنی چاڤی لاندی كردووە.
لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی قائیمقامیەتی سلێمانی كراوە و ئیمزای كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكانی لەسەرە، ئاماژە بەوەدراوە: دوای چەندین جار ئاگاداركردنەوەی ئەم خاوەن كۆمپانیایە كە ناو و ناونیشانی لە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گەورە باجدەران ژمارە هەزار و 394 لە 15ی تە مموزی 2025 دا هاتووە و بەناوی كۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری، بەمەبەستی دانی باجەكەی، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو باجەی كە بەیاسا لەسەری چەسپاوە پاكتاو نەكراوە.
هەر لە نووسراوەكەی بەڕێوەبەری گشتیی باجەكاندا هاتووە، داوای لە قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 13 لە 7ی ئابی 2019 چاڤی لاند دابخات.
هاوكات سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان رایگەیاندووە، شاسوار بڕی دوو ملیار دیناری باج قەرزارە و جاری دیكەش ئاگاداركراوەتەوە و پاكتاوی نەكردووە.
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:18:24/08/2025