ئاراس حه‌سۆمیرخان: ئەندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی:سوپاس بۆ یەکێتی نیشتیمانی كوردستان


سوپاس نیشتمان ...
سوپاس نیشتمان پەروەران ... گەلی کوردستان بە سوپاسەوە سەرەڕای خراپی دۆخی ژیانیان بڕوایان بە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی خۆیان هەبوو خۆڕاگر بوون
سوپاس بۆ یەکێتی نیشتیمان ی كوردستانیش کە لەم دۆخە وەک هەندێك لایەنی تر پشتی لە کوردستان و ڕووی لە دوژمنان نەکرد

 ئاراس حه‌سۆ میرخان ئەندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئه‌گه‌رچی  بنه‌ماڵه‌كه‌ی قوربانی ده‌ستی شه‌ڕی ناوخۆ بوون، باپیری له‌هه‌شتاكان  له‌شه‌ری نه‌گریسی كوردكوژی بووه‌ قوربانی باوكیشی له‌ساڵی (1995) ئه‌ویش له‌ ڕانییه‌ بووه‌ قوربانی،به‌ڵام  كوردبون و كوردایه‌تی له‌ناخیدا درك به‌و هه‌ڵویسَته‌ی  یه‌كێتی كردووه‌  به‌مجۆره‌ گوزارشت ده‌كات و ده‌ڵێت
، سوپاس بۆ یەکێتی نیشتیمانی كوردستان کە لەم دۆخە وەک هەندێك لایەنی تر پشتی لە کوردستان و ڕووی لە دوژمنان نەکرد

له‌ پێگه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بوك ،ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان  به‌تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوسیووه‌ ده‌ڵێت
دوو مانگ زیاترە بەغداد بە ناڕەوا مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و دۆخی خەڵکی کوردستان بەهۆی بێ مووچەیی خراپ بووە. بەغداش ئەوەی کردۆتە کارتێکی گوشار بۆ ئەوەی بتوانێ دەسهەڵاتەکانی یاسایی هەرێمی کوردستان نەهێڵێ.
لەو ماوەیەدا، سەرەڕای ئاگاداری سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەتایبەت سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێم لە دۆخی خراپی ژیانی خەڵک، بەڵام ئامادە نەبوون تەسلیم بە داخوازییە ناڕەواکانی بەغدا بن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەلە پەیوەندی بەردەوام دابوون ٠
گەلی کوردستان بە سوپاسەوە سەرەڕای خراپی دۆخی ژیانیان بڕوایان بە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی خۆیان هەبوو خۆڕاگر بوون ،ئێستا کە خەریکە ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر دەڕوات گەلی کوردستان جارێکی تر لەم تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو و سەربڵند دەرچوو، بۆیە دەبێت بە هەموومان سوپاسگوزاری ئەم گەلە خۆڕاگرە و هەموو ئەو کەسانە و لایەنە سیاسیانە بین کە لەم دۆخەدا کوردستانیان لە ژیان و لە مووچە و لە هەموو شت لا گرنگتر بوو٠
سوپاس بۆ یەکێتی نیشتیمان ی كوردستانیش کە لەم دۆخە وەک هەندێك لایەنی تر پشتی لە کوردستان و ڕووی لە دوژمنان نەکرد و هاوکار بوون بۆ ئەوەی لەم دۆخە سەختە کوردستان سەربەرزانە تێپەڕێ و دڵنیاین ئەم خۆڕاگرییەی کوردستانیان مژدەی ئاوەدانی و خۆشگۆزەرانی و سەربەرزانە ژیانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێت کە هیوایان بە بەغدا بوو و دژی گەلەکەیان و حکومەت و هەرێمەکەیان وەستانەوە




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:52:14/07/2025