فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌ركه‌ :نەبوونی مووچە هیچ کاریگەریی لەسەر ئەرکی پێشمەرگە دروست نەکردوو


(ئاڵامیدیا)    www.alamedia.info
عەمید ڕوکن سرود ساڵح، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی میحوەری مەخمور و گوێڕ، دەڵێ نەبوونی مووچە هیچ کاریگەرییەکی دروست نەکردووە، چونکە پێشمەرگە یەکەمجاری نییە ئەو بارودۆخە دەبینێت، هەروەها جارێکی دیکەش لە شەڕی داعش، حکوومەتی عێراق بە بیانووی جۆراو جۆر سێ مانگ مووچەی کوردستان و هەموو جۆرە تەقەمەنییەکی ڕاگرت، پێشمەرگە هەر ئەرکی خۆمانی بەجێ گەیاند و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکرد، هەر بۆیە ئەم بارودۆخەی ئێستا هیچ کاریگەرییەک لە پێشمەرگە ناکات.
بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی میحوەری مەخمور و گوێڕ، ڕاشیگەیاند "لە هەموو شوێنێکی کوردستان پێشمەرگەمان لەگەڵە و لە ئەرکی خۆیان بەردەوامن و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکەن


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:32:13/07/2025