بەشێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری راپەڕین لە کاژێر 8 بۆ 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ چەکەکانیان دادەنێن. بڕیارە دوای کاژێر 11 دیمەنەکان بۆ رای گشتیی بگوازرێنەوە.
چەکدانانەکە وەکو پێشاندانی نیازپاکییە لە لایەن پەکەکەوە کە ئامادەیە دەستبەرداری خەباتی چەکداری ببێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو ژمارەی ئەو گەریلایانەی چەکەکانیان دادەنێن لەنێوان 33 بۆ 44 گەریلایە.
بەشێك لەو كەسانەی ئامادەی پرۆسەی لەناوبردنی چەكی پە.كە.كە دەبن