محەمەدى حاجی مەحموود:زووتر بڕیاری خۆتان بدەن، لە حكوومەتی عێراق بکشێنەوە،
محەمەدى حاجی مەحموود، سەرۆکی
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی توونددا داوای هەڵوێستێکی
یەکلاکەرەوە لە لایەنە کوردییەکان دەکات و ڕای دەگەیەنێت، ئەو "دەستی
دەستی"یەی بەغدا دەیکات، یاریکردنە بە پیرۆزییەکانی 12 ملیۆن مرۆڤ.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
ناوبراو لە تویتێکدا لە هەژماری
تایبەتی خۆی نووسیویەتی، سپاردنی بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بە لیژنە و
لیژنەکاری، ئامانجەکەی بۆ خۆدزینەوە و جێبەجێ نەکردنی ئەو مافە دەستووری و
یاساییەی خەڵکە.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات
داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات، چیتر خۆیان فریو نەدەن و هەستی خەڵکی کوردستان
بریندار نەکەن و دەڵێت، تکایە با چیتر لایەنی کوردستانی خۆیان فریو نەدەن و هەستى
خەڵکی کوردستانیش بریندار نەکەن، بە چەند 48 سەعاتى تریش، بۆچوونەکانیان بەرانبەر
کورد ناگۆڕن.
لە کۆتاییدا، محەمەدى حاجی مەحموود سێ پێشنیازی کردووە و
دووپاتی دەکاتەوە "ئەگەر دەتوانن با زووتر بڕیاری خۆیان بدەن، لە حكوومەتی
عێراق بکشێنەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەین و نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت و
بخرێتە خزمەتی خەڵکەوە"
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:47:10/07/2025