سبەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە


سبەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە. بەگوێرەى کارنامەکەى، تاوتوێى دەرئەنجامى گفتوگۆکانى شاندى هەرێمى کوردستان و بەغداد سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى مووچەخۆران دەکرێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خستنەڕووى دەرئەنجامى کۆبوونەوەکانى ئەمدواییەى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و شاندى حکومەتى فیدراڵ بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە هەناردنەکردنەوەى نەوتى کورستان لەڕێى کۆمیانیاى سۆمۆوە کۆدەبێتەوە.

لە کارنامەکەی حکومەتى هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بەدواداچوون بۆ مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى مووچەخۆران دەکرێت.

دەشڵێ، دەرئەنجامى کۆبووەنەوەکان لەلایەن وەزیرى سامانە سروشتییەکان و سەرۆکى ئەنجومەنى دیوان و سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەخرێتەڕوو.




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:05:02/07/2025