نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ـی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و ئەگەری زۆریشە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کۆببێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، تۆم باراک لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لە 9ـی حوزەیران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان پلانی بۆ دانراوە.
بەگوتەی یەکێک لە سەرچاوەکان "باراک و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پرسی بەپەلە دەکەن کە پەیوەستن بە سووریا و عێراق"، کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لێوەکرابوو، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەری زۆرە باراک بۆ یەکەمجار، هەر لە هەولێر، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش کۆببێتەوە.
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:33:28/06/2025