دەرکەوتنی شەمخانیی لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران


میدیای ئێران ئەمڕۆ وێنەیەکی عەلی شەمخانییان بڵاوکردەوە، کە لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران بەشداری کردووە.
 (ئاڵامیدیا)   www.alamedia.info

ئەمە دووەم دەرکەوتنی شەمخانییە لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کە لە رۆژی 13ـی مانگی رابردوو دەستیپێکرد و ماوەی 12رۆژ بەردەوامی هەبوو.

هەر لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەدا برینداربوونی راگەیەنراو تەنانەت لە رۆژانی دواتر کوژرانی راگەیەنرا، بەڵام ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رۆژی 20ـی شەش وێنەیەکی بڵاوکرایەوە، کە لە نەخۆشخانە بوو.




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:54:28/06/2025