دژەتیرۆر لە سلێمانى دەستی بەسەر ژمارەیەک حەشارگەدا گرت
بەڕێوەبەرایەتیى دژەتیرۆر لە سلێمانى، بە هاوبەشیى هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کێوماڵى چەند ناوچەیەکى گەرمیانى کرد و دەستیبەسەر ژمارەیەک حەشارگەدا گرت.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاونیشتمانییان و لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانیان بە هاوبەشیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کێوماڵی چڕی سنووری گەرمیانیان کرد.
دژەتیرۆر دەڵێت، "لە هەڵمەتەکەدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە بەکاردەهات لەلایەن ئەو گرووپەوە دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە".
دژەتیرۆر لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، تاوەکو لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆریستان ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت".
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:46:09/06/2025