كاتی گەڕانەوەى حاجیانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا
كاروانی ستونی نێردراوی وهزارهتی ئهوقاف به( ئاڵا میدیا)ی ڕایگهیاند: سەرجەم حاجیانى هەرێمى کوردستان سەلامەتن، هەندێکیان نەخۆشبوون و چارەسەرکراون.، باسى لەوەشکرد، حاجیان ئەمڕۆ شەممە (7ی حوزەیران) تاوەکو کاتژمێر دووى پاشنیوەڕۆى یەکشەممە لە مینا دەمێننەوەو رەجمى شەیتان دەکەن و پاش ئەوە رێوڕەسمى حەج تەواو دەبێت.
رۆژى 16ـى ئایار یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان بە رێگاى وشکانى و 19ـى ئایار یەکەم کاروانى حاجیان بەرێگاى ئاسمانى بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج گەیشتی سعودیەیان کرد.
ئەمساڵ کۆی حاجییانی هەرێمى کوردستان پێنج هەزار و 136 کەس بووە و لەو ژمارەیەش نزیکەى 300 کەسیان تەمەنیان سەروو 70 ساڵ بووە.
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:45:07/06/2025