بەشێکی دیکە لە قسەکانی هۆشیار زێباری:
- بڕیاری ڕاگرتنی مووچە جگە لەوەی جیاکارییە بەرامبەر خەڵکی کوردستان، لێدانیشە لە پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان.
- کورد لە دانان و لابردنی سەرۆکوەزیرانەکانی عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، کاتێک پابەندی دەستوور و یاساکان نەبوون، بەهاوکاری هاوپەیمانەکانییشمان ڕێگربووین لەوەی بەشێکیان خولی دووەم و سێیەمی پۆستەکانیان وەربگرنەوە.کورد هاوبەشە لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەگەر ئەو مامەڵە نادادپەروەرانە لەگەڵیدا دەکرێت بەردەوامبێت، هیچ مانایەک بۆ بەردەوامی مانەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا نامێنێت. هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکی فراوانی هەیە و بۆ چارەسەری کێشەی مووچە ڕەنگە سوود لەو پەیوەندییانەش وەربگرین. لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی دارایی فیدڕاڵ دەپرسم بەرژەوەندییتان چی بوو کە لەم کاتەدا قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانتان تەقاندەوە؟.
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:51:06/06/2025