کەسى یەکەمى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە پەیامیان هەیە و بەشى سەرەکى پەیامى بەرپرسان تایبەتە بە نەناردنى مووچەى مووچەخۆران بەر لەجەژن.مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامى پیرۆزبایی جەژندا دەڵێت، بە بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغدادەوە راگیراوە.
مسعود بارزانى دەشڵێت، بڕینی مووچە و سیاسەتی برسیكردنی بە کۆمەڵی گەلی كوردستان، هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ئەنفال و كیمیاباران و ئەو جینۆسایدە نییە كە رژێمی پێشوو لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی دا.
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت، مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوەش غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆران لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.
سەرۆکى یەکێتى دڵنیایی دەدات، پاش جەژن هەوڵەکانیان چڕتردەکەنەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەن و بەهەر رێگەیەک بێت، دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزنەوە.هاوکات، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە پەیامەکەى بەبۆنەى جەژنەوە دەڵێت، نیگەرانن كە جەژنەكەمان لەكاتێكدایە، هاونیشتمانییانمان لە دۆخێكی سەختی بژێوی و بێ مووچەییدان، بڕیار بەدەستانیش كەوتوونەتە سەر بەرنامەی خۆتۆراندن و دابڕان و پابەند نەبوون بەدەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی باڵا و گەرمكردنی شەڕی میدیایی و تۆمەت بەخشینەوە.
لایخۆشیەوە لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکى بەرەى گەل لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە بانگەواز بۆ کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانى بۆ چارەسەرى کێشەکان دەکات و دەڵێت" کەسى یەکەمى ئەو لایەنانەى کورسیی پەرلەمانییان هەیە لە سلێمانى کۆببنەوە بە خودى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان