له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، جووڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد و كوردستان هێنده‌ى به ناوى مسته‌فا بارزانى و شۆڕشه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه، نیو هێنده به مێژووى كۆى جوڵانه‌وه‌كه ناناسرێته‌وه، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه بارزانی‌یان ناسیووه یان به په‌یام و رێبازه‌كه‌ی ئاشنا بوون، هه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانن ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجی بووه‌و بۆی تێكۆشاوه له كوردستان بهێنرێنه دی وجێبه‌جێ بكرێن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ گرنگى رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ى هه‌موو ژیانى له پێناو نیشتیمانه‌كه‌ى به‌خشى و له مێژووى كۆن و نوێى كورددا گه‌وره‌ترین گوڕى به خه‌بات و تێكۆشانى كورد دا و دۆزى كوردى له یاخیبوونى ناوچه‌یى و خنكانى له بۆته‌ى گونده‌كانه‌وه گواسته‌وه شار و له‌وێشه‌وه گه‌یاندییه ناوه‌ند و پایته‌خته گه‌وره‌كانى ناوچه‌كه و جیهان.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مێژوونووسانى كورد و سه‌رچاوه مێژووییه ناوخۆیى و بیانییه‌كان، مسته‌فا بارزانى یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى هه‌ڵكه‌وتووى كورد بووه، خه‌باتى كوردى له بازنه‌ى ناوچه‌ییبوونه‌وه كرده خه‌باتى نیشتیمانى و له داخوازى مافى سه‌ره‌تایى و مافى مرۆیى و كلتوورییه‌وه، داواكارییه‌كانى كوردى به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستى داواكارى سیاسى و جوڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى له نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى رزگار كرد و به دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له 16 ئابى 1946دا داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى كوردى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى حزبێكى سیاسى رێكخراودا رێكخست.
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژیانى مسته‌فا بارزانى:
* مسته‌فا بارزانى كوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانیه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دایكبووه.
* له ته‌مه‌نى 3 ساڵیدا له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له دواى نسكۆى شۆڕشى بارزان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى براى گه‌وره‌ى ده‌ستگیركرا و مسته‌فا بارزانى و دایكیشى له مووسڵ خرانه زیندانه‌وه.
* ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له‌لاى چه‌ند مامۆستایه‌ك له گوندى بارزان سه‌رقاڵى خوێندن بووه و دواتر روویكردووه‌ته خوێندنى فیقهى ئیسلامى و ماوه‌ى چوار ساڵ زانسته ئاینییه‌كانى خوێندووه و دواتریش له ماوه‌ى دوورخرانه‌وه‌ى بۆ سلێمانى هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه.
وێستگه‌كانى تێكۆشان و خه‌باتى:
* مسته‌فا بارزانى له 1919 به‌شداریكردووه له جوڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید له سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تیپێكى چه‌كدارى كردووه كه ژماره‌یان 300 چه‌كدار بووه.
* له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عیدى پیران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى درووست بكات.
* له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتى هێزێكى بارزانییه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له میحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى ئینگلیزه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا به هۆى چاپووكى و كارزانییه‌وه ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنا و توانى میحوه‌ره‌كه‌ى بپارێزێت.
* له 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پیاوه‌كانیان روویان كرده توركیا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له لایه‌ن ئینگلیزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوورخرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به دوورخراوه‌یى ژیانیان به‌سه‌ر برد.
* له 12ى ته‌مموزى 1943دا به هاوكارى رێكخراوى هیوا توانى له سلێمانى خۆی ده‌ربازبكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له هه‌مان ساڵى 1943 دا له ئێرانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ى بارزان و ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ده‌ورى كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى خۆبه‌خش ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زۆرینه‌ى بنكه‌كانى پۆلیسى ناوچه‌كه‌دا.
* له پایزى 1943دا حكوومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت و مسته‌فا بارزانیش مه‌رجى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه و دانووستان كۆتایى هات و حكوومه‌تى نورى سه‌عید هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا بارزانى جێبه‌جێ كرد.
* له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكوومه‌تى عێراق كه له لایه‌ن بریتانیاوه پشتیوانى لێده‌كرا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌یه‌كى فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
* له 11ى ئایارى 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى روویان كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له 22ى كانوونى دووه‌مى 1946 بارزانى له مه‌راسیمى راگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان له مهاباد به‌شدارى كرد و له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى كوردستانه‌وه قازى محه‌ممه‌د، بارزانى كرایه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى جه‌نه‌راڵى سه‌ربازى پێ به‌خشرا.
* له 16ى ئابى 1946دا بارزانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زراند و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا و له سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى حزبدا كه هه‌ندێكیان ئاماده‌نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
* دواى نسكۆى كۆمارى كوردستان له 1947 رێڕۆیشتنى مێژوویى به‌ره‌و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران ئه‌نجامدا و بارزانى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى شاهه‌نشایى ئێران بكات و به پێ خۆى و 500 چه‌كدارى روویان كرده یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و له‌و رێڕۆیشتنه‌شدا رووبه‌ڕووى سوپاكانى عێراق و ئێران و توركیا بوونه‌وه.
*رۆژى 17ى حوزه‌یرانى 1947 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى له رووبار‌ى ئاراس په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه یه‌كێتى سۆڤیه‌ت.
* له یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا كه ستالین سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌یه‌كى توند له‌گه‌ڵ بارزانى و یاوه‌رانى ده‌كرا و تا دواى مردنى ستالین له 1953 هه‌ندێك ره‌وشى ژیانیان باش بوو.
له رووسیا، سه‌ره‌ڕى تێپه‌ڕینى 45 ساڵ له ته‌مه‌نى بارزانى له ئه‌كادیمیاى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستیكرد به خوێندنى ئابوورى و جوگرافیا و زانست و زمانى رووسى.
* له دواى شۆرشى چوارده‌ى ته‌مموزى 1958 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى گه‌ڕانه‌وه عێراق و له به‌سره‌وه تا هه‌ولێر جه‌ماوه‌ر پێشوازى لێ‌كردن.
* عه‌بدولكه‌ریم قاسم، سه‌رۆككۆمارى عێراق له 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 1958 پێشوازى له بارزانى و یاوه‌رانى كرد.
* له 11ى ئه‌یلوولى 1961 تا 1975 بارزانى رابه‌رایه‌تى گه‌وره‌ترین شۆرشى چه‌كدارى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا كرد و شۆڕشه‌كه‌ى 15 ساڵى خایاند و تێیدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
* له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كوردستاندا شۆڕشێكى كوردیى به 9 ساڵ خه‌بات بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت.
* له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له جه‌زائیر شۆڕشى ئه‌یلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه رێگه‌ى ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد.
له دواى نسكۆى 1975 جارێكى دیكه بارزانى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.
له 1ى ئازارى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مریكا به هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دواییكرد له 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری (شنۆ)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باكووری کوردستان ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان كرا.
*دواى راپه‌ڕینى ئازارى 1991، ته‌رمى مسته‌فا بارزانى و ئیدریس بارزانى كوڕى، له ئارامگه‌ى خۆیان له شنۆوه گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دایكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان به‌خاك سپێردرا.
* له ماوه‌ى ژیانیدا دوو جار مسته‌فا بارزانى له هه‌وڵى تیرۆركرانى به موعجیزه رزگارى بووه، یه‌كێكیان له 29ى ئه‌یلوولى 1971 و دووه‌میشیان له 16ى ته‌مموزى 1972دا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى كوردستان و درووستنه‌بوونى شه‌ڕ رێككه‌وتنى ئازارى 1970ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.