هونه‌رمه‌ند (به‌كر مسته‌فا) نازانم له‌دوای (سه‌مه‌ره) كامه‌رانه‌كان چۆن خۆیان له ماڵه خه‌زووران ڕزگار ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ند (به‌كر مسته‌فا) خاوه‌ن ئەزموونێكی زۆر
و چه‌ندین به‌هه‌رمی شانۆیی و درامای كوردییه، دوایین كاری له زنجیره درامای
(سه‌مه‌ره)دا ڕۆڵی (كامه‌ران)ی بینی. (ئالآميديا) له‌سه‌ر كۆی به‌هه‌رمه‌كانی
چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كرد و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه:
(ئالآميديا) سەرەتای چوونه ناو كاری هونه‌رییت كەی بوو؟
به‌كر مسته‌فا:
یه‌كه‌م جار به هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌ستم پێ كرد، له قۆناغی سه‌ره‌تایی
مامۆستاكانم ئه‌و به‌هرهیە‌یان تێدا دۆزیمه‌وه، دواتر چوومه به‌شی مۆسیقا، له كۆتاییدا
له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو مامۆستا عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین، له شانۆگه‌ریی (ده‌هۆڵ)
به‌شدار بووم، ئیتر له‌وێوه چوومە ناو هونه‌ری شانۆ و دراما.
(ئالآميديا) به‌ر له ئێستا باری ته‌ندروستییتان باش نه‌بوو،
ماوه‌یه‌ك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی مانه‌وه، ئایا سه‌ندیكای
هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌سه‌ریان كردنه‌وه؟
به‌كر مسته‌فا:
راستە ماوه‌یه‌ك بوو باری ته‌ندروستیم باش نه‌بوو و پێویستم به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوو،
چونكە ده‌مارێكی قاچم خوێنی بۆ نه‌ده‌ڕۆیشت، بۆیه پزیشكه به‌ڕێزه‌كان ده‌مارێكی
دیكەیان بۆ چاندم، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت قوتابییانی به‌شی شانۆ و هونه‌رمه‌ندان سه‌ردانیان
كردم، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هیچ هه‌واڵێكیان نه‌پرسیم، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه من
نه هونه‌رمه‌ند بووبم و نه كاری هونه‌رییشم كردبێت، به‌لای منه‌وه زۆر ناخۆش
بوو، ده‌بوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵوێستێكیان هه‌بوایه، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری سه‌ردانی كه‌سی وا ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان هه‌ر هونه‌رمه‌ندیش نین.
(ئالآميديا). ئه‌وه‌ندی
ده‌بینرێیت له كاره هونه‌رییه‌كان ته‌نیا ڕۆڵ ده‌بینن، ئەی لە بواری دەرهێنان؟
به‌كر مسته‌فا:
چه‌ندین كاری ده‌رهێنانم بۆ ده‌قه شانۆییه‌كان و درامییه‌كان كردووه، بڕوام وا
بووه ڕۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی لە كارە هونەرییەكان به‌رجه‌سته‌م كردووه، گه‌یاندوومه‌ته
ناو خه‌ڵك، خۆم خوڵقێنه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كه‌م و له زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كان
خۆم ئیزافه‌م بۆ كردووه، وه‌ك بڵێین برای ده‌ق نیم، به‌ڵام دوژمنی ده‌قیش نیم.
. (ئالآميديا) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوولدا تا چه‌ند له
ڕۆڵی ئه‌و به‌عسییه ئاسووده بووی، له‌كاتێكدا خۆتان گوته‌نی له زەمه‌نی به‌عس
زیندانیی سیاسی بوون، چۆن ڕۆڵی كه‌سایەتییه‌كی سیاسیی شۆڕشگێڕتان نه‌بینی؟
به‌كر مسته‌فا:
ڕاسته من له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ڕۆڵی كابرایه‌كی به‌عسیم ده‌بینی، كه
نوێنه‌ری سه‌دام حوسێن بوو، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی شۆڕشگێڕ بووبێت،
ئیتر ده‌بێت له‌ناو دراماكانیشدا هه‌مان ڕۆڵ بگێڕێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر دیكۆمێنتاریی
بێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سه، هه‌مان ڕۆڵ ببینێته‌وه، به‌ڵام كه بوویته ئه‌كته‌ر
ئاساییه هه‌ر ڕۆڵێك هه‌بێت بیبینیت، چونكه تۆ نواندن ده‌كه‌یت.
(ئالآميديا) وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند جه‌لیل
زه‌نگه‌نه ئێستا سه‌رقاڵی به‌رهه‌میهێنانی به‌شی چواره‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لوولە،
ئایا ئێوه ئاگادارن؟ یان پێتان گوتراوه كه ڕۆڵتان ده‌بێت؟
به‌كر مسته‌فا: به‌ڵێ برای هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه
پێی ڕاگه‌یاندم، كه له‌گه‌ڵیدا به‌شدار بم، ئاگادارم و ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی بزانم
نووسینه‌وه‌ی سیناریۆكه بۆ به‌شی چواره‌م له كۆتاییدایە، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت
نازانم دۆخی من چۆن ده‌بێت، نامه‌وێ له ساڵێكدا دوو كاری هونەری بكه‌م، ئه‌گه‌ر
بكه‌وێته دوای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستا، رەنگە به‌شدار بم.
(ئالآميديا) تا ئێستا
له هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی بازرگانی ده‌رنه‌كه‌وتوویت؟ ئایا پێتان نەگوتراوه یاخود
ناته‌وێ بازرگانیی به هونه‌ره‌كه‌ته‌وه بكه‌یت؟
به‌كر مسته‌فا:
ئه‌مه ڕای خۆمه، وام پێ باشه ئه‌كته‌ر زیاتر له بواری دراما و شانۆ و سینه‌مادا
ده‌ربكه‌وێت، ده‌بێت پارێزگاری له شكۆ و ناوبانگی خۆت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده
نه‌كه‌وێته به‌رچاو، چونكه ئه‌و پاداشته‌ی له ڕێكلام وه‌ریده‌گریت، ته‌واو ده‌بێت،
ئەوەی دەمێنێتەوە ناو و پێگە و رۆڵە.
(ئالآميديا)
چیت هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كاركتەری (كامه‌ران كه‌وتوونه‌ته بەر توانجی
ماڵه خه‌زووران؟
به‌كر مسته‌فا:
بێ گومان هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یه به‌ناچاری و زرووف وای لێ كردووە بكه‌وێته به‌ر
توانجی ماڵه خه‌زووران، ئیتر نازانم له‌دوای (سه‌مه‌ره) كامه‌رانه‌كان چۆن خۆیان
له ماڵه خه‌زووران ڕزگار ده‌كه‌ن.
(ئالآميديا) له زنجیره درامای سه‌مه‌رەدا
كه‌سایه‌تیی ڕۆڵی كامه‌ران بۆ ئێوه بیرۆكه‌ی ده‌رهێنه‌ر بوو یان خۆتان پێتان
باشبوو ئه‌و ڕۆڵه ببینن؟
به‌كر مسته‌فا: له زنجیره درامای سه‌مه‌ره كاره‌كته‌ری
كامه‌ران ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌گه‌ڵ برای ده‌رهێنه‌ر كاك جه‌میل مه‌فاخری خۆم هه‌ڵمبژارد
و ڕێك كه‌وتین كه ئه‌و ڕۆڵه ببینم، هه‌رچه‌نده كاره‌كته‌ر ده‌بێت زیره‌ك بێت و
له هه‌موو بواره‌كاندا شاره‌زایی هه‌بێت، ژیانی كامه‌ران هه‌یه و ئاساییه،
چونكه هونه‌ر ژیانه و ژیانیش ئه‌وه‌ی تێده‌كه‌وێ.
(ئالآميديا) وه‌ك ده‌ڵێن
هونه‌رمه‌ند موڵكی میلله‌ته، بەڵم به‌شێكیش له هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌ر پارته
سیاسییه‌كانی كوردستان دابه‌ش بوون، تۆ چی ده‌ڵێی؟
به‌كر مسته‌فا:
بێ گومان هونه‌رمه‌ند موڵكی میلله‌ته، ده‌بێ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان ڕاستگۆ بین، ئه‌گه‌ر
مه‌یلی لایه‌نێكی سیاسییشمان هەبێت، ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر شاراوه بێت،
نابێت سیاسه‌ت تێكه‌ڵ به هونه‌ر بكرێت، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ناو خه‌ڵكدا
جوانین، حزب دێ و ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه هونه‌ره‌كه‌یه، ئه‌گه‌رچی
من زه‌حمه‌تێكی زۆرم له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كێشا، من كه‌سێك
بووم له ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه كارم ده‌كرد، دواتر له لایه‌ن ده‌زگاكانی
به‌عس ده‌ستگیر كرام و سزای پازده ساڵ زیندانم به‌سه‌ردا سه‌پا، دوای سێ ساڵ مانه‌وه‌م
له زیندان، به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتم، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له‌پێناوی هونه‌ركه‌مدا
ده‌ژیم، ئه‌وه‌نده نامه‌وێ جارێكی دیكە بچم په‌یوه‌ندیی حزبی دروست بكه‌مه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:33:18/04/2025