محه‌مه‌د شیاع سوودانی: خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه سیاسییه‌كانی عێراق له رابردوودا كردوویانه
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،هه‌لومه‌رج له‌باره‌و به‌دڵنیایی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م و خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2025 محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له میانی پیشكه‌شكردنی گوتارێكی له دیداری تایبه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "خه‌ڵك پێویستی به سیاسی ته‌كنۆكراته و له سیاسییه‌كانی ئێستا بێزار بوونه، بۆیه به مافی خۆمی ده‌زانم له‌پێناو خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌م و خۆم كاندید بكه‌مه‌وه، ئامانجیشم ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرمه‌وه ئه‌ویش له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك".
شیاع سوودانی له دریژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه سیاسییه‌كانی عێراق له رابردوودا كردوویانه ، ئێمه‌ش مه‌یدانه‌كه چۆڵ ناكه‌ین بۆ گه‌نده‌ڵكاران و به‌شدار ده‌بین له هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه به پاڵپشتی دڵسۆزانی وڵات له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌وره‌تر.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه زیاتر دواو رایگه‌یاند ، ده‌بێت یه‌كگرتوویی ناوخۆیی به‌هیز بكه‌ین و هه‌ستیار تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین، له‌پیناو سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی هاوڵاتییان له ئاڵنگارییه‌كان یه‌ك ده‌ست بین بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌هێزتر كردنی لایه‌نی ئه‌منی له سنووره‌كان و له ناوه‌خۆیی وڵات‌دا .
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:03:35:16/04/2025