مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک کرد.


یانەی دهۆك بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو پاش بردنەوەی لە قادسیە لە یاری کۆتایی گەڕانەوەد
لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگەی خۆی دهۆك پێشوازی لە قادسیەی كوەیتی كرد كە یاری چوون لە ناو كوەیت بەبێ گوڵ هەردوولا یەكسان بوون.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لەم یارییەدا دهۆك توانی بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شكست بە یانەی قادسییە بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.
ئەمەش بزانە: دوو گۆڵەكەی دهۆك سیابەند عەگید لە خولەکی 66 و مارلۆن لەخولەکی 92 تۆماریان كرد، گۆڵی یانەی قادسیەش لەلایەن محەممەد سۆڵە لە خولەکی 70 تۆمارکرا.
یاری گەڕانەوە کە لە یانەی دهۆک بەڕێوەچوو، زیاتر لە 25 هەزار هاندەر وەک پاڵپشتی بۆ یانەکەیان ئامادەی یارییەکە بوون. هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یاریگە ئامادە بوو.











ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:01:16/04/2025