له‌سلێمانی نێچیرڤان بارزانی ، مه‌سرور بارزانی ، محه‌مه‌د شیاع سودانی ،سەماحەتی سەید عه‌ممار حه‌كیم كۆده‌بنه‌وه
(ئالآميديا)
نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق- سلێمانی سبەی 16/4/2025 ده‌ستپێده‌كات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهانی و عیراقی و هەرێمی کوردستان و دیپلۆماتکار و و ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەر و ئەکادیمیاکانی كوردستان و جیهان بەشداری دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێگەی رەسمی زانکۆی ئەمریکی و پەیجی رەسمییەکانی لە تۆری کۆمەڵایەتی بڵاویان کردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مه‌سرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق ،سەماحەتی سەید عه‌ممار حه‌كیم و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه به‌شداری ده‌كه‌ن.
دیدارەکە سەعات 10:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و دوو ڕۆژ به‌ردەوام دەبێت تێیدا پرسه گرنگەکانی جیهان و عیراق و هەروەها هەرێمی کوردستان هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌سەردەکرێت.
جگە لە ژمارەیەک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و عیراق و پەرلەمانتاران، بڕیارە د. محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، باربارا لیف یاریده‌ده‌ری پێشوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تۆم مالینۆوسكی ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئه‌روا دامۆن سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ئینارا، د. عه‌بدولعه‌زیز سه‌قه‌ر سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نوێژینه‌وه‌ی كه‌نداو، یوست هیلته‌رمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵەتی، سه‌عید خه‌تیبزاده، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت (IPIS)، ئان لیندی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی سوید، هۆزان ئیبراهیم دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له دامه‌زراوه‌ی ئیمپاكت، زه‌ینه‌ب به‌داوی سه‌رۆكی زانكۆی SOAS له له‌نده‌ن، مینا ئه‌لعوره‌یبی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی The National News به‌شداری بكه‌ن
دیدارەكە، ساڵانە لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی (AUIS) رێكیدەخات و ئەمە نۆهەمین دیدارە کە بەڕێوەدەچێت
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:08:15/04/2025