ههوالێكی خۆش بۆخوێندكارانی پۆلی (9)و (12)
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، سەرجەم خوێندکارانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وزاری پێدراوە.
بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی گرنگی تێدا درا.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر وەرگرتنی سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی لە تاقیکردنەوە وزارییەکان داوە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025.
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:14:15/04/2025