سبەی چوارشەممە سەری ساڵی ئێزدییانە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان


سبەی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدییانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵنامەی فەرمیدا ئەو رۆژەی وەکو پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان راگەیاندووە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "ڕۆژی چوارشەممە، 16ی 4ی 2025 بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ".


هەر لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی نیسانی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:03:15/04/2025