شاندی باڵای پارتی و یەکێتی رایانگەیاند،:کۆبوونەوەکەی پیرمام لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو،
(ئالآميديا)ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە هاوینەهەواری پیرمام کۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی نێوانیان لەبارەی پێکهێنانى حکومەت بەردەوام دەبن،
دوای کۆبوونەوەکە، پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، کۆبوونەوەکەی پیرمام لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کرا و هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو، لە رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:51:15/04/2025