ئهندامێكی مهكتهبی سیاسی پارتی :پەیامێك ئاراستهی خهڵكی كوردستان و ههڵهبجهیهكان دهكات و دهڵێ:
وهك پێشمەرگە خزمەتکاری خەڵکی شەڕەفمەندی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبین.
(ئالآميديا(
بەبۆنەی دەرچوونی یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پیرۆزبای لە هەڵەبجەی شاری پێنج هەزار شەهید و
هەزاران مرۆڤی ئازار چەشتوی دەستی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو شارە و سەرجەم
هاوڵاتیان و شەهید و تێکۆشەران و قوربانیانی شار و شارۆچکە و گوندەکانی ناو
چوارچێوەی ئەو پارێزگا خۆشەویستە دەکەین، هیوادارین بەپارێزگا ناساندنی هەڵەبجە
هەنگاوی یەکەم و دەستپێک بێت بۆ قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە لەلایەن
حکومەتی عێراقەوە سەرەتای گرینگی پێدان و گەشەپێدانی زیاتری ژێر خانی ئابوری و . شارستانی
و ئاوەدانی ئەو پارێزگایە بێت نابێت ڕۆڵی خەمخۆرانەو دڵسۆزانەی جەنابی سەرۆک
بارزانی لەیاد بکرێت لە هەوڵی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، هەروەها ڕۆڵی سەرکردایەتی.
کوردیش لەو بوارەدا جێی ڕێزە هەڵەجە سیمبۆڵی قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە بۆیە
هەرخزمەتێک بە هەڵەبجە و خەڵکە خۆشەویستەکەی بکرێت جێی دڵخۆشی هەموو لایەکە..
دوبارە پیرۆزە هەموانیش پێشمەرگەی
خزمەتکردنی خەڵکی شەڕەفمەندی سنووری ئەو پارێزگایە دەبین...
زاگرۆز فەتاح
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:33:14/04/2025