دوای 12 ساڵ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
(ئالا میدیا)
لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تا ئەمڕۆ، حکومەتی فیدراڵ وەک 19ـهەمین پارێزگای وڵاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا نەدەکرد، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:43:14/04/2025