پەرلەمانی عێراق : دووشەممە دەنگدان بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدەدرێت
(ئالآميديا)
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە، پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەیە، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیش نەکراوەتە کارنامەکە.
بڕیاربوو لە دانیشتنی ڕۆژی 26ـی مانگی ڕابردوو، پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی بدات، بەڵام ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبوو، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەکرێت.
کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
٠ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی 28ـی 7ـی 1998 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11ـی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٠ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018.
شیعە و سوننەکان ڕێگریی لە تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن، داوا دەکەن هەندێک قەزای عێراق بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا.
لە لایەکی دیکەوە: سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستییان ڕاگەیاند و بڕیاریاندا، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:28:12/04/2025