نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی دەیانەوێ بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات باسی لە گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و پرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی خستە روو.
رۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاندی بەشداربووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد و لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لەوە كرد، ئیمارات بایەخێكی زۆر بە كوردستان دەدات، بڕیاریان داوە نێردەیەك تەنیا بۆ كوردستان دەستنیشان بكەن و لە ماوەیەكی كورتدا ئەو نێردەیە دەست بە كارەكانی دەكات، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە پێوەندیی هەرێمی كوردستان و ئیمارات زۆر بەرەوپێشەوە چووە.
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:12:08/04/2025