حوسام عەبدولستار، :ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیەپاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج دەکرێت کە 12 مووچەیە.


لەگەڵ مووچەی مانگی نیسان، ئەوانەی مامەڵەی خانەنشینیان تەواوە بووە و مانگی ڕابردوو مووچەی خانەنشینیان بۆ بەسترا لەگەڵ ئەوانەشی ئەم مانگە مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت، ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیە ئەم مانگانە پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج دەکرێت کە 12 مووچەیە.
حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێککارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت تەواو بووە و ڕەوانەی بانکەکان کراوە، کە ژمارەیان شەش هەزار و 593 کەسە، عێراق دەڵێت؛ چاوەڕوانی گەیشتنی کورتە نامە بن.

 

 ئەم مانگە زۆرترین ناوی خانەنشینانی نوێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێ، ئەو خانەنشینانەی مانگی ڕابردوو مووچەیان بۆ گەڕایەوە ئەوانە بوون كە خزمەتیان لە سەرووی 25 ساڵ بوو، بە لیستی جیا ناوەكانیان نێردراوە و چاوەڕوان دەكرێت لەم مانگەوە ئیكرامیەی شەش  و 12 مووچەکەیان پێبدرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی  ڕاگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی نیسان، ئەوانەی مامەڵەی خانەنشینیان تەواوە بووە و مانگی ڕابردوو مووچەی خانەنشینیان بۆ بەستراوە لەگەڵ ئەوانەشی ئەم مانگە مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت، لەگەڵ مووچەی مانگی چوار ئەوانەی خزمەتی 25 ساڵیان هەیە پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج دەکرێت کە 12 مووچەیە.

 

 دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، تەواوبوونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی ڕاگەیاند، کە لە مانگی نیسانی 2025دا ڕەوانەی خانەنشینی کرابوون.

 

  




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:08:07/04/2025